هونه‌رمه‌ندی لوبنانی نه‌جوه كه‌ره‌م، كه خاوه‌نی چه‌ندین كلیپ و ئه‌لبومه‌و به "شمس الاغنیه" ناسراوه‌و خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی زۆره، له زۆربه‌ی كلیپ و ئاهه‌نگه‌كانیدا به جوانییه‌كی ناوازه ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌مووكات خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی جوان و باریك و ته‌ندروسته. له‌باره‌ی ئه‌و شێوه‌ی جه‌سته‌و هه‌ڵبژاردنی جله‌به‌رگه‌كانییه‌وه ماڵپه‌ری سیدتی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه. به‌پێی هه‌واڵه‌كه، نه‌جوه كه‌ره‌م دیزاینه‌ری تایبه‌تی هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی جلوبه‌رگه‌كانی كه ناوی "نیكولا جبران"ـه. نیكولا بۆ هه‌موو كلیپ و كۆنسێرت و ئاهه‌نگه‌كانی نه‌جوه جلوبه‌رگ هه‌ڵده‌بژێرێت، یان به‌پێی جه‌سته‌ی نه‌جوه خۆی جلوبه‌رگی بۆ ده‌دورێت و زۆركات به‌هۆی ئه‌و شێوه هه‌ڵبژاردنه جوانانه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی داوایان لێكردووه له‌هه‌مانشێوه‌ی جله‌كانی نه‌جوه‌یان بۆ ئاماده‌بكات. له‌باره‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌وه كه له دیزایندا به‌ده‌ستی هێناوه نیكولا وتویه‌تی: راسته من دیزاینه‌كانی بۆ هه‌ڵده‌بژێرم، به‌ڵام هۆكاری جوانییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جوانی جه‌سته‌ی نه‌جوه كه گونجاوه بۆ جلوبه‌رگه‌كان به‌وپێیه‌ی نه‌جوه خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی رێك و ته‌ندروسته. له‌باره‌ی شێوه‌ی جه‌سته‌ی نه‌جوه‌ش وتویه‌تی: به‌رده‌وام وه‌رزش ده‌كات و خواردنی ته‌ندروست ده‌خوات و ئاگاداری جۆری خواردن و كێشیه‌تی، هه‌روه‌ها زیاتر عه‌زی ته‌سك له‌به‌رده‌كات و ئاره‌زوو ده‌كات به‌شی خواره‌وه‌ی عه‌زیه‌كانی به شێوه‌ی كلكی نه‌هه‌نگ بۆی دیزاین بكرێت. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی زیاتر ئه‌وجۆره قوماشانه هه‌ڵده‌بژێرێت كه ده‌كشێت. هه‌ربۆیه به‌وشێوه باریك و ره‌شیقه ده‌رده‌كه‌وێت و جوانییه‌كی سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure