1/11/2017 10:45 AM

رۆما بە ئاسانی چێڵسی لە چامپیۆنزلیگ تێپەراند

لە یارییەكانی جەولەی سێیەمی خولی یانە پاڵ‌وانەكانی ئەوروپاو لە قۆناغی كۆمەڵەكان هەردوویانەی چیڵسی  ئینگلیزی و رۆمای ئیتاڵی لە یاری لوتكە بە یەك گەیشتن.

لە یاری پێشوو هەردوو یانە بە سێ گۆڵ بۆ هەردولا یەكسان بوون بەڵام لەم یارییەدا رۆما بەبەهێزی دەركەوت و توانی یارییەكە بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە سودی خۆی كۆتایی پێبهێنێت.
گۆڵەكانی یارییەكە هەریەكە لە شەعراوی دوو گۆڵ وە دیگۆ پیرۆتی گۆڵێكی تۆماركرد.

بەوبردنەوەیەش رۆما خاڵەكانی بەرزبویەوە بۆ هەشت خاڵ و پێشەنگی لە چیڵسی وەرگرت وە یانەی بلوز ئێستا خاوەنی حەوت خاڵە.

لەیارییەكی تردا یانەی ئەتلەنتیكۆ مەدرید بە گۆڵێك لە گەل یانەی قەرەباگ یەسكان بوو.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved