2/11/2017 09:16 AM

ناسا دۆزینەوەی ٢٠ هەسارە بۆ ژیان ڕادەگەیەنێت

زانایان لە ئاژانسی گەردونی ئەمریکی (ناسا) دۆزینەوەی ٢٠ هەسارە کە گونجاوە بۆ ژیانی مرۆڤ ڕادەگەیەنن.

زانایان ئاماژەیان بەوەکردووە، دۆزینەوەی ئەو هەسارانە لە چوارچێوەی پڕۆژەی (کیبلر) یەکێک لە هەلە گەورەکان لەبەردەستی مرۆڤایەتیدا .

ڕۆژنامەی (ئیندیپێنت)ی بەڕیتانی بڵاویکردۆتەوە ، ژینگەی ئەو ٢٠ هەسارەیە نزیکە لە ژینگەی هەسارەی زەوی، بەڵام ساڵ لەسەر ئەو هەسارانە درێژترە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە لەنێوان ئەو ٢٠ هەسارەیەدا هەسارەی (KOL-7923.0) بۆتە جێی سەرنجی زانایان بەڵام ساڵ لەسەر ئەو هەسارەیە ٣٩٥ ڕۆژە و ڕووبەرەکەی بە ڕێژەی ٩٧% نزیکە لە ڕوبەری زەوی، بەڵام بەهۆی دووری لە خۆرەوە پلەی گەرمی لەو هەسارەیە نزمە.

لای خۆشیەوە جیف کوفلن، سەرۆکی پڕۆژەی (کیبلر) ڕایگەیاندووە هەڵەنابین لەناردنی کەشتیە ئاسمانیەکان بۆ سەر هەسارەی (KOL-7923.0) لەگەڵ ئەوەشدا پێویستمان بە لێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە لە ڕاستی گونجاندنی ئەو هەسارانە بۆ ژیان.

خاك- ژ.ع




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved