2/11/2017 09:32 AM

ریاڵ مەدرید توشی شكستێكی تر بوو

یانەی ریاڵ مەدرید دووەم شكستی یەك لە دوای یەكی تۆما ركرد دوای ئەوەی لە جەولەی سێیەمی یانە پاڵەوانەكان و لە قۆناغی كۆمەڵەكان بووە میوانی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی ویارییەكەی پێ دۆراند.

یانەی تۆتنهام توانی هەرلە سەرەتای یارییەكەوە كۆنترۆڵی یاریگا بكاتو لەرێگەی دێڵی ئالی یەكەم گۆڵاَ لەخولەكی 27 دا تۆمار بكات.

لەگێمی دووەمی یارییەكە ریاڵ مەدرید چەند هەوڵێكیاندا هەتا ئەنجامەكە یەكسان بكەنەوە بەڵام تۆتنهام جارێكی تر لەرێگەی دەیلی ئالی پێشكەوتەوەو گۆڵی دووەمیان تۆماركرد.
دواتر لە خولەكی 65 دا كریستیان ئیریكسن تۆتنهامی كردە خاوەن گۆڵی سێەم .

پێش ئەوەی یارییەكە تەواو ببێت بە دەخولەك كریستیانۆ رۆناڵدۆی گۆڵكاری مێژوی یانە پاڵەوانەكان رڵ مەدریدی كردە خاوەنی تاكە گۆڵی یارییەكە.

بەو بردنەوەیەش تۆتنهام پێشەنگی گروپەكەی لە ریاڵ مەدرید وەرگرت و بە 10 خاڵ لە پێشەنگدایەو ریاڵ مەدریدیش بە 7 خاڵ لە پلەی دووەمدایە..




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved