خیانه‌تكردن بۆ ته‌ندروستی خراپه، چونكه هه‌م له‌ڕووی ده‌روونی و هه‌م له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه كاریگه‌ری خراپی هه‌یه، هه‌روه‌ها خیانه‌تكردن توشی جهلًَتهی دڵت ده‌كات. له‌وباره‌یه‌وه پزیشكانی بواری ده‌روونی ده‌ڵێن "به‌هۆی ئه‌وه‌ی خیانه‌تكردن نائاساییه، هه‌ربۆیه به‌رده‌وام خیانه‌تكاران توشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بن، چونكه ده‌بێت به‌نهێنی بكرێت و ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌نهێنیش بمێنێته‌وه، كه ئه‌وه‌ش خه‌فه‌ت دروستده‌كات، له‌هه‌مانكاتدا ناتوانێت ویژدانی ئازاد بكات له به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یدا". پزیشكان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه خه‌فه‌ت و ویژدان بۆ باری ته‌ندروستی دڵ زه‌ره‌رمه‌نده. له‌كاتی تێستكردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، ده‌ركه‌وتووه كه زۆرترین پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كان توشی جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بن، چونكه له‌گه‌ڵ خانمانی گه‌نج په‌یوه‌ندی ده‌به‌ستن و هه‌وڵده‌ده‌ن ژیانیان بۆ بگۆڕن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نابن، چونكه له‌ڕووی ته‌مه‌نه‌وه جیاوازی زۆره، هه‌ربۆیه هاوسه‌نگی دروست نابێت. هه‌روه‌ها زانایانیش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه خیانه‌تكاران به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه ژیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به‌وپێیه‌ی له‌باوه‌شی خۆشه‌ویسته‌كانیاندا زیاتر زیان به ته‌ندروستی دڵیان ده‌گه‌یه‌نن وه‌ك له‌باوه‌شی هاوسه‌ره‌كانیان، چونكه كاتێك له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كانیاندا كات به‌سه‌رده‌به‌ن زۆر ده‌ترسن. خاك – س/ وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure