له‌م بابه‌ته‌دا 7 هۆكارتان پێ ده‌ناسێنین كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هۆشمه‌ندی مرۆڤ. 1- ئامێرێكی مۆسیقی فێربن لێكۆڵینه‌وه‌كانی زانكۆی پزیشكی هاروارد ده‌ریخستووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئامێرێكی مۆسیقی ده‌ژه‌نن، مێشكیان له كه‌سانی ئاسایی به‌تواناتره. هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تر له ناوه‌ندی پزیشكی زانكۆی Kansas ده‌ریخستووه كه ئه‌م بابه‌ته له‌ناو به‌ساڵاچوانیشدا ده‌بێته هۆی ته‌ندروستی ده‌روونی و توانای تێگه‌یشتنی باشتر. 2- راهێنانی له‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ی به به‌رده‌وامی راهێنان به له‌شیان ده‌كه‌ن، توانایه‌كی به‌رزو به‌هێزیان هه‌یه بۆ لێكدانه‌وه‌ی رووداوه چالاكه‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی هۆشمه‌ندی مه‌ودایی و هه‌روه‌ها هۆشمه‌ندی ژیربێژی-بیركاری، كه ئه‌مانه‌ش له‌جێی خۆیان ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی توانای لێكدانه‌وه له‌ئاست فۆرمه‌كان، ره‌نگه‌كان، ئایدیاكان و زانیارییه ئاڵۆزه‌كان. 3- مێدیته‌یشن (تێڕامان)ی به‌رده‌وام له زۆربه‌ی كاته‌كاندا بێتوانابوون له‌ئاست فێربوون و هه‌روه‌ها كۆگاكردنی زانیارییه نوێیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه مێشك به شتێكی تره‌وه سه‌رقاڵه. سترێس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌توانێت زۆر كاریگه‌ر بێت له دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رنجی ئه‌وه له بابه‌تی مه‌به‌ست. به‌م هۆیه مێدیته‌یشن (تێڕامان) له شته‌كانی ده‌وروبه‌ر رێگه چاره‌یه‌كی باش و كاریگه‌ره بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رنج له‌سه‌ر بابه‌تی مه‌به‌ست و فێربوونی باشتر‌و مێشكێكی تیژتر. 4- وه‌رزشكردن به مێشك له‌ڕێگه‌ی یاریكردن به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی مه‌ته‌ڵ، پازێل، سۆدۆكۆ، سازكردنی خانوو به بلۆكی تایبه‌تی و سه‌رجه‌م یارییه په‌یوه‌ندیداره‌كان به مێشك، كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌خاته‌سه‌ر هۆشمه‌ندی منداڵان و مێرمنداڵان. 5- وه‌رزش وه‌رزش له‌ڕێگه‌ی باشتركردنی سوڕی خوێن، یارمه‌تی به‌رزبوونه‌وه‌ی تواناكانی مێشك ده‌دات. له‌هه‌مانكاتدا لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه وه‌رزش ژماره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان خانه‌كانی مێشك زیاد ده‌كات. 6- خوێندنه‌وه‌ی كتێب هه‌رچی زۆرتر بخوێنیته‌وه، زیاتر فێرده‌بیت، له‌هه‌مانكاتدا مێشك هه‌وڵده‌دات بۆ فێربوون و تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌ی زۆرتر‌و باشتر. هه‌روه‌ها به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان خوێندنه‌وه‌ی كتێب به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێته هۆی هۆشمه‌ندی زۆرتر. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی نزیكه‌ی 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌و ئاكامه گه‌یشتبوو كه خوێندنه‌وه ده‌بێته هۆی فێربوونی وشه‌ی زۆرتر، زانیاری و توانایی بواری زمانه‌وانی باشتر به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی بواری هۆشمه‌ندی. 7- فێربوونی زمانێكی نوێ لێكدانه‌وه‌ی زمانه‌وانی و فێربوونی وشه‌ی نوێی زمانێكی بیانی، ده‌بێته هۆی هۆشمه‌ندی زۆرتر‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به فه‌رامۆشكاری و تێكچوون له ژیانی داهاتوودا. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی درێژخایه‌نی دێپارتمانی ده‌روونناسی زانكۆی Edinburghكه سه‌ره‌تا له ساڵی 1947 تاقیكاری بۆ 853 كه‌س دانابوو و دواتر له ساڵی 2008 ئه‌م تاقیكارییه‌كه‌ی بۆ دووپاتكردنه‌وه، ده‌ریخستووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی یه‌ك یان چه‌ند زمانی بیانی فێربوون به شێوه‌یه‌كی گشتی ئاستی هۆشمه‌ندی و به‌تایبه‌تی ئاستی هۆشمه‌ندی زمانه‌وانییان باشتربوو له‌چاو ئه‌وانه‌ی ته‌نها به‌سه‌ر یه‌ك زماندا زاڵبوون. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س/ illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure