یانەی بەرشەلۆنەی هەرێمی كەتەلۆنیا لە ئیسپانیا توانی قورسترین یاری ئەم وەرزی لە خولەكە بباتەوە كاتێك لە نێو یاریگای خۆی پێشوازی لە یانەی ئیشبیلیە كرد.
یارییەكە لە ئاستێكی بەرز بەرێوە چوو كاتێك لە خولەكی 23 ئەلكاسێر لە یانەی بەرشەلۆنە توانی گۆڵێك بۆ یانەكەی تۆمار بكات و ئەوگێمە بەوتاكە گۆڵە بەكۆتا هات.
لە گێمی دووەمدا یانەی ئیشبیلیە گەرایەوەو لە خولەكی 59 دا جیۆدۆ پیزارۆ ئەنجامەكەی بۆ ئیشبیلیە یەكسان كردەوە .
بەڵام تەنها دوای شەشە خولەك لە خولەكی 65 دا ئەلكاسێری هێرشبەری یانە كەتەلۆنیەكە توانی جارێكی تر یانەكەی لە یەكسان بون رزگاربكات و بە تۆمار كردنی گۆڵی دووەمی خۆی سێ خاڵی بەخشیە یانەی بەرشەلۆنەو لە پێشەنگی خولەكە هێشتیەوە .
بەرشەلۆنە دوای یارییەكە خاڵەكانی بەرزبویەوە بۆ 31 خاڵ و ئیشبیلیە بە 19 خاڵ لە پلەی پێنجەم مایەوە .
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure