5/11/2017 09:25 AM

كلاسیكۆی ئەڵمانیا بە سودی باڤارییەكان یەكلایی بویەوە

لە یارییەكانی هەفتەی یانزەیەمی خولی بۆندیس لیگای ئەڵمانی كە خولی پلەیەكی ئەووڵایـە یانەی بایرن میونخ لە یاری كلاسیكۆ رووبەرووی یانەی بروسیا دۆرتمۆند بویەوە .


یارییەكە لە یاریگای سیگناڵ ئیدوا پاركی تایبەت بە یانەی دۆرتمۆند ئەنجام درا.


یانەی بایرن هەرچەندە سەرەتای وەرز ئاستی زۆر خراپ بووبەڵام دوای دورخستنەوەی ئەنچیلۆتی لە راهێنەرایەتی یانەكە توانی بگەرێـتەوە ئاستەكەی جارانی و لەم یارییەشدا بە ئاستێكی بەرز دەركەوت كاتێك یارییەكە بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی پێهێنا.


گۆڵەكانی یارییەكە ئاریان رۆبن و لیڤاندۆڤسكی و ئالابا بۆ بایەریان تۆمار كرد تاكە گۆڵی خاوەن یاریگا ماك بارترای بەرگریكار تۆماری كرد.


بایرن توانی خۆی لە پێشەنگ بەهێزتر بكات بە 26 خاڵ و دۆرتمۆندیش پلەی دووەمی لەدەستداو لە پلەی سێیەمدایە بە 20 خاڵ.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved