له نمایشی هه‌فتانه‌ی فاشیۆن شۆدا گرنگی به شێوازی مه‌یكه‌پ ده‌درێت بۆ ئه‌و خانمانه‌ی حه‌ز به ڕووخسارێكی ساده ده‌كه‌ن. له شاری پاریس له‌كاتی نمایشی فاشیۆندا ئارایشتكاران گرنگی به شێوازی مه‌یكه‌پ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و خانمانه‌ی كه به‌رده‌وام حه‌زده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌كی ساده رووخساریان ده‌ربخه‌ن، له‌كاتی نمایشی هه‌فتانای فاشیۆن شۆدا نمایشكارانی ماركه‌ی نفینچی زۆربه‌یان له‌سه‌ر ره‌نگی خاكی و ره‌نگی كاڵ مه‌یكه‌پیان بۆ كرابوو. به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئێستادا ماركه ناوداره‌كانی جیهانی فاشیۆن گرنگی به ڕووخساری خانمان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر مه‌یكه‌پی ساده، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئارایشتكاران ره‌زامه‌ندی خۆیان ده‌رده‌بڕن له‌سه‌ر ده‌رخستنی رووخسار به شێوه‌یه‌كی سروشتی و ساده. ئارایشتكاری ناودار (داڤێ ڤه‌ن لیسهاوت) باس له‌وه ده‌كات كه شێوازی مه‌یكه‌پ به ساده‌یی بۆ ئه‌و خانمانه گونجاوه كه به‌رده‌وام ئاره‌زوو ده‌كه‌ن به‌كاڵی مه‌یكه‌پێكی ساده بكه‌ن، یان ئه‌و خانمانه‌ی كه حه‌ز به به‌كارهێنانی مه‌یكه‌پ ناكه‌ن به‌ڵكو ته‌نها بۆ جوان ده‌رخستنی رووخساریان كه‌مێك گرنگی به به‌كارهێنانی مه‌یكه‌پ ده‌ده‌ن. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure