كۆمپانیای ئه‌سێ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا گه‌یشتنی مۆبایلی ئایفۆن ئێكسی بۆ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند. له‌باره‌ی ئه‌و مۆبایله‌وه، باوه‌ڕ جه‌مال لێپرسراوی به‌شی راگه‌یاندنی كۆمپانیای ئه‌سێ رایگه‌یاند: بۆ مۆبایلی ئایفۆن ئێكس كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌وڵیداوه چه‌ندین گۆڕانكاری بكات. راشیگه‌یاند: مۆبایله‌كه پێشه‌وه‌و دواوه‌شی شووشه‌یه، هه‌روه‌ها توانای باتریهكهشی له‌چاو نه‌وه‌كانی پێش خۆی زۆر جیاوازه، به‌وپێیه‌ی به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ 2716 میلی ئه‌مپێر. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، مۆبایلی ئایفۆن ئێكی به سیستمی ios11 كارده‌كات و دوو كامێرای هه‌یه به روونمای 13 مێگا پێكسڵ. وتیشی: دوو ره‌نگی هه‌یه، ئه‌وانیش ره‌ش و سپی. سه‌باره‌ت به نرخه‌كه‌شی وتی: نرخه‌كه‌ی له ئێستادا هه‌زارو 599 دۆلاره‌و له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستده‌كه‌وێت. خاك - كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure