كه‌مخه‌ویی كێش زیاد ده‌كات كه‌مخه‌ویی له‌زۆر ڕووه‌وه مه‌ترسی بۆ له‌شساغیی مرۆڤ هه‌یه‌و ڕه‌نگه قه‌ڵه‌و بوونیش یه‌كێك بێت له‌و مه‌ترسییانه.ژماره‌یه‌ك له پسپۆڕانی زانكۆی (كینگر) له له‌نده‌ن شیكردنه‌وه‌یان بۆ 11 توێژینه‌وه كردووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی داخۆ ماوه‌ی خه‌وتن كار ده‌كاته سه‌ر زیادبوونی كێش؟ دواتر ئه‌و پسپۆڕانه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه خه‌وتن له 7 سه‌عات كه‌متر له شه‌ودا وا ده‌كات مرۆڤ (385) كالۆری زیاتر بخۆن ئه‌مه‌ش مانای زیادبوونی چه‌وریی له ناوچه‌ی كه‌مه‌ردا به نزیكه‌ی یه‌ك ره‌تڵ بۆ هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك. هه‌روه‌ها به‌هۆی كه‌مخه‌وییه‌وه كه‌سه‌كان خواردنی پڕ چه‌وریی ده‌خۆن له ڕۆژی دواتردا له بری خواردنی ژه‌می سووك كه بریتییه له میوه و سه‌وزه. هه‌ر له‌و توێژنه‌وه‌یه‌دا پسپۆڕه‌كان 127 كه‌سیان كرده سامپڵ بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه ماوه‌ی خه‌وتن چه‌نده په‌یوه‌ندیی له قه‌ڵه‌وییه‌وه هه‌یه، دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت كه كه‌مخه‌ویی لای ئه‌مانه پاڵی پێوه نه‌ناون بۆ زۆرخۆری به‌ڵكو ڕێگه چاره‌ی نادروستی دیكه‌یان گرتووه‌ته‌به‌ر. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شیان به‌وه دا هه‌موو كالۆرییه‌كی زیاده له خواردنی ژه‌می سووكی نادروسته‌وه دێت له‌وانه‌ش شوكولاته و و چپس و شیرینیی. پسپۆڕه‌كان ڕێنمایی خه‌ڵك ده‌كه‌ن به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له 18 بۆ 64 ساڵدایه كه ده‌بێت هه‌موو شه‌وێك نزیكه‌ی 7 بۆ 9 سه‌عات بخه‌ون، ئه‌مه‌ش شتێكی زۆر پێویسته بۆ پاراستنی سیستمێكی خۆراكی دروست . به تێكڕایی له‌ش پێویستی به سوتاندنی 3500 كالۆرییه له هه‌فته‌یه‌كدا یان 500 كالۆری له ڕۆژێكدا له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ڕۆژانه 400 كالۆری وه‌رگرێت و نه‌یسووتێنێت ئه‌وا له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌و كالۆرییه ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وبوونی. هه‌ر بۆیه پسپۆڕان به گرنگییه‌وه له‌وه ده‌ڕوانن كه پێویسته كه‌سه‌كان شه‌وانه به باشی بخه‌ون و ئاگاشیان له‌و خواردنانه بێت كه ده‌یخۆن بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری له‌ش و ته‌ندروستیی خۆیان بن. سه‌رچاوه: dailymail
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure