به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له زانكۆی Kansas State یه‌كێك له هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی فه‌رامۆشكردنی ناو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كان هۆگرییان نییه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانبینن. پرۆفیسۆری به‌ریتانی Ed Cooke كه له كێبڕكێی جیهانی Memory Championships 2007 بوو به كه‌سی حه‌وته‌م له زیره‌كیداو هه‌روه‌ها دامه‌زرێنه‌ری پۆرتاڵی Memrise ـه، چه‌ند ته‌كنیكێكی كارامه بۆ فه‌رامۆش نه‌كردنی ناوه‌كان ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌وانیش: 1- دووپاتكردنه‌وه‌ی ناوه‌كان كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار ناوێك ده‌بیستیت به ده‌نگی به‌رز دووپاتیبكه‌وه. له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌م ئایدیایه لای مێشك سازده‌بێت كه تۆ تامه‌زرۆی بۆ سازدانی په‌یوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سه، به‌مشێوه‌یه تواناكانی ئێمه به‌گه‌ڕده‌كه‌ون بۆ فه‌رامۆش نه‌كردنی ئه‌م ناوه. 2- ناوه‌كه شی بكه‌ره‌وه كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار ناوێك به‌ر گوێتان ده‌كه‌وێت، زۆر ئاساییه كه هه‌ڵه لێی تێبگه‌ن، كه‌وایه پرسیار بكه‌ن چۆن شیده‌كرێته‌وه. ئه‌مه كاتی پێویستتان پێده‌دات بۆ بیركردنه‌وه له ناوه‌كه‌و له‌ئاكامدا فه‌رامۆش نه‌كردنی. 3- پرسیار له‌سه‌ر ناوه‌كه بكه‌ن گه‌ر ناوێك نائاسایی بوو یان له كه‌لتورێكی بیانییه‌وه وه‌رگیرابوو، پرسیار له ماناكه‌ی بكه. ئه‌مه یارمه‌تیت ده‌دات بۆ گرێدانه‌وه‌ی ناوه‌كه به وێنه‌یه‌ك له‌ناو مێشكتدا. 4- بڕوانه ده‌موچاو له‌سه‌ر فۆرمی پیتی Z سه‌رنج بده ده‌موچاوی كه‌سی به‌رامبه‌ر، له چاویه‌وه بۆ لوتی و پاشان ده‌می. سه‌رنج بده تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌موچاوی، كه ئه‌مانه یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ بیرهاتنه‌وه‌و فه‌رامۆش نه‌كردن له داهاتوودا. 5- بیر له به‌ناوبانگه‌كان بكه‌وه گه‌ر كه‌سێكت بینی كه هاوناوه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی به‌ناوبانگ، بۆ فه‌رامۆش نه‌كردنی ناوه‌كه‌ی ده‌توانیت په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان ئه‌و و كه‌سه به‌ناوبانگه‌كه‌دا سازبده‌یت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر تۆ هۆگری ئه‌م كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه بیت یان لێی بێزار بیت. 6- زانیاری وه‌ربگره كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار كه‌سێك ده‌بینیت ئاساییه كه زۆری له‌سه‌ر نازانیت. هه‌ربۆیه پرسیاركردن و زانیاری زۆرتر وه‌رگرتن، كۆمه‌ڵه وێنه‌یه‌كی زۆرتر له‌م كه‌سه‌ت پێده‌دات كه ده‌توانیت بیانبه‌ستیته‌وه به ناوه‌كه‌ی. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س/ illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure