هه‌ندێك خانم ئاره‌زوو ده‌كه‌ن لێویان گه‌وره ده‌ربكه‌وێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌نا ده‌به‌نه به‌ر نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری یان بۆتۆكس، به‌ڵام هه‌ندێكجار ئه‌مانه زیان به ته‌ندروستی خانمه‌كه ده‌گه‌یه‌نن. سایتی سیدتی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا پێكهاته‌یه‌كی تێدایه خانمان ده‌توانن خۆیان دروستی بكه‌ن و به‌كاریبهێنن و به شێوه‌یه‌كی سروشتی لێویان گه‌وره بكه‌ن. پێداویستییه‌كان: * كه‌وچكێكی چا زه‌نجه‌فیل * نیو كه‌وچكی چێشت بیبه‌ری تون * كه‌وچكێكی چا دارچینی * چه‌ند دڵۆپێك زه‌یتی نه‌عنا * كه‌وچكێكی چا زه‌یتی ڤیتامین E چۆنێتی ئاماده‌كردن: سه‌ره‌تا زه‌نجه‌فیل و بیبه‌ری تون و دارچینییه‌كه تێكه‌ڵبكه، دواتی زه‌یتی نه‌عناو ڤیتامین E به‌سه‌ردا بكه‌و هه‌موویان پێكه‌وه وه‌كو هه‌ویری لێدێت بیشێله‌و به‌پێی پێویست چه‌ند دڵۆپه ئاوێكی تێبكه. پاشان بۆ ماوه‌ی 3 بۆ 5 خوله‌ك به لێوته‌وه بیهێڵه‌ره‌وه كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك لێوت گه‌وره ده‌رده‌كه‌وێت. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure