گیرۆده‌بووانی مادده هۆشبه‌ره‌كان كاتێك مادده‌یان پێناگات توشی له‌رزین، دڵ تێكه‌ڵهاتن و رشانه‌وه ده‌بن. ئه‌م ئازاره‌ی ئه‌وان تا راده‌یه‌ك هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌مان ئازار كه توشی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه له‌دوای داڕمانی په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌ویندارانه، دڵییان ده‌شكێت. دڵشكان چه‌شنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی خێرایه به وته‌ی لێكۆڵه‌ری مێشك Dean Burnettكه له گۆڤاری ScienceDump بڵاوبوه‌ته‌وه، ئازاری داڕمانی په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستی جه‌سته‌و مێشكی مرۆڤ به‌ره‌و وازهێنان ده‌بات، هاوشێوه‌ی هه‌مان دۆخ كه گیرۆده‌بووانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌كاتی وازهێنان له مادده‌ی هۆشبه‌ر توشی ده‌بن. كاتێك په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستی لای مرۆڤ دروستده‌بێت، مرۆڤه‌كه ده‌كه‌وێته به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك هه‌ستی ئه‌رێنی و به‌سوود كه ده‌بێته هۆی وروژانی هۆڕمۆنه‌كانی به‌خته‌وه‌ری چه‌شنی ئۆكسیتۆسین و دۆپامین. هه‌روه‌ها به‌شێكی تایبه‌تی له لۆبی پێشه‌وه‌ی مێشك به ناوی ئامیگدال كه مرۆڤ به‌ئاگا ده‌هێنێته‌وه، له‌كاتێدا بوونی مرۆڤ لای خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌تی، چالاكییه‌كانی داده‌به‌زێت. به‌كورتی، جه‌سته‌ی مرۆڤ حه‌زده‌كات عاشق بێت و ئه‌وینداری بكات. ئازاری دڵشكان ده‌توانێت كه‌مببێته‌وه تێكشكانی كتوپڕی خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندی ئه‌ویندارانه ده‌بێته هۆی خۆڕاگری جددی جه‌سته له به‌رامبه‌ر وروژانی ئه‌و هۆڕمۆنانه‌ی كه پێشتر ده‌بوونه هه‌ست به خۆشحاڵی و به‌خته‌وه‌ریكردنی مرۆڤ. ئه‌م خۆڕاگرییه له كورتماوه‌دا ده‌كرێت، بۆ نموونه به چونه دیسكۆو له‌گه‌ڵ نووستنه كاتییه‌كان كه‌مبكرێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مانه خۆیان ده‌بنه هۆی وروژانی هۆڕمۆنی دۆپامین و ئۆكسیتۆسین. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له درێژماوه‌دا هیچ رێگه چاره‌یه‌كی ئاسان بۆ ئه‌م ئازاره بوونی نییه. له زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا ئه‌م خۆڕاگرییه‌ی جه‌سته بۆ تێپه‌ڕبوونی كات كه‌مده‌بێته‌وه، هه‌ڵبه‌ت گه‌ر ئه‌م دڵه شكاوه ده‌رمانێكی تر به‌كارنه‌هێنێت، واته په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستی نوێ سازنه‌دات. له‌چاو به‌ته‌مه‌نه‌كاندا ئه‌م ئازاره لای مێرمنداڵان به‌ئازارتره، له‌به‌رئه‌وه‌ی مێشكی ئه‌وان له‌م قۆناغه‌دا خه‌ریكی خۆداڕشتنه‌وه‌یه. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س/ illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure