ژن و مێردێك كه ئێرانی بوون و له وڵاتی قه‌ته‌ره‌وه ویستوویانه گه‌شت بكه‌ن بۆ ئه‌نده‌نووسیا، له‌ناو فڕۆكه‌كه ده‌بێته شه‌ڕیان و شه‌ڕه‌كه‌ش به شێوه‌یه‌ك ته‌شه‌نه ده‌سێنێت كه فڕۆكه‌وانه‌كه ناچارده‌كات فڕۆكه‌كه بنیشێنێته‌وه. هۆكاری شه‌ڕی ئه‌و ژن و مێرده‌ش ئه‌وه بووه كه له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا مێرده‌كه خه‌وی لێكه‌وتووه، ژنه‌كه‌ی به هه‌لی زانیوه‌و سه‌یری مۆبایلی مێرده‌كه‌ی كردووه، بۆی ده‌ركه‌وتووه كه مێرده‌كه‌ی خیانه‌تی لێكردووه. هه‌ربۆیه هاواری كردووه‌و مێرده‌كه‌ی خه‌به‌ر كردووه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت له مێرده‌كه‌شی داوه. شه‌ڕه‌كه وا گه‌وره بووه كه به تیمی ناو فڕۆكه‌كه‌و خه‌ڵكه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، هه‌ربۆیه فڕۆكه‌وانه‌كه بڕیاریداوه فڕۆكه‌كه‌ی له هیندستان بنیشێنێته‌وه. پاش نیشتنه‌وه‌كه‌ی له هیندستان، ژن و مێرده‌كه‌و كه‌لوپه‌له‌كانیان داگرتوون و به‌جێیانهێشتوون، فڕۆكه‌كه‌ش دووباره به‌ڕێكه‌وتووه‌ته‌وه بۆ ئه‌نده‌نووسیا. خاك - كاشان
س/ وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure