ئه‌شواق حامد حسێن كه ماوه‌ی 3 ساڵه یاریزانی تیپی باله‌ی كچانه‌و دانیشتووی ده‌ربه‌ندیخانه، له‌باره‌ی ئاره‌زوو و یارییه‌كانی چه‌ند زانیارییه‌ك ده‌خاته‌ڕوو. كه 25 بۆ 30 یاریزانن و به هاوكاری مامۆستا ئه‌حمه‌د عه‌لی راهێنان و یاری ده‌كه‌ن. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن هاته بواره‌كه‌وه ده‌ڵێت: هه‌ر له ته‌مه‌نی 7 ساڵانه‌وه به‌رده‌وام به‌شداری تۆپی پێ و راكردن و گۆڕه‌پان و مه‌یدان و هه‌موو یاریه‌كانم كردووه، به رێژه‌یه‌كی زۆریش تۆپی پێ و ماوه‌ی 4 بۆ 5 ساڵ یاریزان بووم، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی تۆپی پێی كچان له شاره‌كه‌م رووم كرده باله‌و ئێستا خۆشه‌ویسترین یارییه لای من و شانازی به راهێنه‌ره‌كه‌مه‌وه ده‌كه‌م و ئاواتمه وه‌كو ئه‌و بتوانم یاری بكه‌م. به‌وپێیه‌ی باله ئاواتمه‌و ژیانی منه. له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی به‌شداری چه‌ند بتوڵه‌ی كردووه، وتی: به كه‌می به‌شداریم كردووه به‌هۆی ئاستی تازه‌ی تیپه‌كه‌مانه‌وه كه تازه پێگه‌شتووین و به‌وهیوایه‌م له داهاتوودا به‌شداری زیاتر‌و ئاستی باشتر پێشكه‌ش بكه‌ین. له‌باره‌ی دابینكردنی كات بۆ یاریكردنه‌كه‌ی وتی: سه‌ره‌كیترین كار له ژیانمدا بیری لێبكه‌مه‌وه كات دانانمه بۆ وه‌رزشه‌كه‌م، بۆیه به‌رده‌وام كاره‌كانی كه‌م به‌زوویی ته‌واوده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی كاتی ته‌مرینم بۆ بمێنێته‌وه. له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی هانده‌ری چ یانه‌یه‌كی جیهانییه؟ وتی: هانده‌ری ریاڵ مه‌دریدم. له‌باره‌ی كۆت و به‌ندی كۆمه‌ڵگاشه‌وه كه هه‌ندێكجار رێگری له كچان ده‌كرێت بچنه بواری وه‌رزشه‌وه، ئه‌و یاریزانه وتی: هیوادارم ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته كۆنه كۆتایی پێبێت و كچان بیانه‌وێت هه‌ر بوارێكیان ده‌وێت و ئاره‌زووی ده‌كه‌ن تێیدا سه‌ركه‌وتوو بن. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی روبه‌ڕووی هیچ گرفتێك بووه‌ته‌وه له رابردوودا، ئه‌و یاریزانه وتی: روبه‌ڕووی زۆر گرفت بوومه‌ته‌وه، ناخۆشترینان قسه‌ی هه‌ڵبه‌سراو و ناڕاسته‌كانی خه‌ڵك بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قسه‌كانیان زیاتر هانیدام به‌رده‌وام بم و به‌ره‌وپێش بچم. له به‌رامبه‌ریشدا خێزانه‌كه‌م زۆر هاوكاریان كردووم و پشت و په‌نام بوون به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئاره‌زووه‌كانمدان كه بۆ رۆژی له‌دایكبوونم تۆپی باله‌یان به‌دیاری بۆ هێنابووم چونكه ده‌زانن لای من له ئه‌ڵماس زیاتر بایه‌خی هه‌یه. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی جوڵه‌ی وه‌رزشی بۆ له‌شجوانی و ته‌ندروستی پێویسته؟ ئه‌شواق وتی: به‌ڵێ، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌موو كه‌سێك پێویسته وه‌رزش بكات بۆ ته‌ندروستی. خاك - تایبه‌ت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure