9/11/2017 10:19 AM

كێشەی دیبالا لەگەڵ راهێنەر لە ریاڵ مەدریدی نزیك دەكاتەوە

رۆژنامەی دیپۆرتیڤۆ بڵاوی كردووەتەوە كە لە ئێستادا نێوانی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس لەگەڵ راهێنەری یۆڤی باش نیەو ئەگەری جێهێشتنی یانەكەی لە ئارادایە.


دیبالا دەیەوێت هەمان سیناریۆی بۆنۆچی و ئەلڤێس دوبارە بكاتەوە كاتێك لەگەڵ بونی كێشەیان لەگەڵ راهێنەر یانەكەیان بەجێهێشت.


دیبالا بریاری داوە یانەكەی بەجێبهێڵێت و یانەی مەردیدیش یەكەم یانەیە ئامادەی بۆ گواستنەوەی ئەویاریزانە دەربریوە .


دیبالای 23 ساڵ چاوەرێدەكرێت بە بۆندێكی گەورە لە یانەكەی بروات و رووبكاتە خولی ئیسپانی .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved