9/11/2017 11:59 AM

به‌م كردارانه‌ خۆت زیره‌ك بكه‌

توێژه‌رانی زانستی ته‌ندروستی چه‌ند خاڵێكی گرنگ ده‌دۆزنه‌وه‌ بۆ به‌هێزكردنی توانای مێشك.

له‌ ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی توێژه‌رانی زانستی ته‌ندروستی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ رۆژانه‌ مرۆڤ ده‌توانێت توانای مێشك به‌هێز بكات، وه‌ك چۆن به‌رده‌وام مرۆڤه‌كان وه‌رزش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ماسولكه‌كانیان به‌هێزبێت به‌هه‌مانشێوه‌ توێژه‌رانی زانستی ته‌ندروستی ئه‌و خاڵه‌ گرنگانه‌ ده‌دۆزنه‌وه‌ كه‌ رۆژانه‌ توانای مێشك به‌هێز ده‌كات.

1- له‌ به‌یانیاندا به‌ خواردنه‌وه‌ی دوو په‌رداخ ئاو ده‌ستپێبكه‌.
2- له‌ كاتی ده‌وامدا گرنگی به‌ خواردنه‌وه‌ی چا بده‌، به‌ تایبه‌تی چای كاڵ یان چای سه‌وز زۆرترین سوودی هه‌یه‌ له‌چاو چای ره‌ش.
3- له‌كاتی دوای نیوه‌ڕواندا گرنگی به‌كه‌مێك نوستن بده‌، به‌وشێوه‌یه‌ مێشك ئارامی وه‌رده‌گرێت و توانای بیركردنه‌وه‌ت زیاتر ده‌بێت.
4- له‌ كاتی خوێندندا یان ده‌وامدا گه‌ر پێویستیت به‌ فراوانی مێشك هه‌یه‌، هه‌وڵبده‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌كر نه‌خۆیت.
5- خۆت به‌دوور بگره‌ له‌ به‌كارهێنانی ئه‌مێره‌كانی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی، زیاتر گرنگی به‌ جوڵه‌كردن و وه‌رزش كردن بده‌، هه‌روه‌ها نوێژكردن سوودی هه‌یه‌ بۆ به‌هێزكردنی توانای مێشك.
6- گوێگرتن له‌ گۆرانی هێواش مێشك ئارام ده‌كاته‌وه‌، به‌و شێوه‌یه‌ش توانای مێشك فراوانتر ده‌بێت.

خاك –س/ وكالات



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved