جارێكی تر به‌كاربه‌رانی ئینته‌رنێت پێشبینیه‌كانی دوو هه‌ڕه‌می نامۆی بنكی ئاوی ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سییان خسته‌وه به‌ر باس و مشت‌ومڕ كۆمه‌ڵێك له‌و كه‌سانه‌ی بڕوایان به تیۆری پیلانگێڕی هه‌یه له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌وه مشت‌ومڕ سه‌باره‌ت به گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له‌پێگه‌ی یوتیوب بڵاوكراوه‌ته‌وه و دوو په‌یكه‌ری گه‌وره ده‌رده‌خات له ناو قوڵایی ئاوه‌كانی ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سیی و له نزیك كه‌ناری دوورگه‌كانی بهاما. باوه‌رداران به تیۆری پیلانگێڕیی وای بۆ ده‌چن كه ئه‌و دوو هه‌ڕه‌مه به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه پێشتر خه‌ڵك تێیدا نیشته‌جێ بووبێت وه‌ك ناوچه‌ی شارستانییه‌تی( ئه‌زتیك) له ئه‌مریكای باشوور. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه كه گرته ڤیدیۆكه له‌كه‌ناڵی (SECURETEAM10) له‌سه‌ر یوتیوب بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌ناڵه‌ش ئێستا جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌یه به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی حه‌زیان له هه‌واڵی ده‌فری فڕیو و بازنه نامۆكان هه‌یه كه له ناو كێڵگه‌كاندا دروست ده‌بێت. سكۆت وارینگیش كه دامه‌زرێنه‌ری پێگه‌ی (UFO SIGHTINGS DAILY) و به‌شداربووی كارای (SECURETEAM10)، به‌رنامه‌ی (گۆگڵ ئێرس) به‌كارده‌هێنێت بۆ كیوماڵكردنی بنكی ئۆقیانووسه‌كان به مه‌به‌ستی گه‌ڕان به دوای شتی نامۆ و سه‌یره سه‌مه‌ره دا، ئه‌و بینایانه‌ی ناو ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سی بینیووه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، وارینگ وتی» ئه‌و دوو هه‌ڕه‌مه‌ی ناو ئاوی ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سی له‌نزیك دوورگه‌ی پرۆفیدانسی نوێن و زۆریش دوور نین له‌ویلایه‌تی فلۆریداوه». وتیشی» هێڵه‌كانی له‌سه‌ر ههڕهمهكانن به ئاسانی تێیاندهگهین، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوورگه نزیكه ڕۆژێك له ڕۆژان گه‌لێكی دێرینی وه‌ك گه‌لی ئهزتیكی له‌سه‌ر ژیاوه». كه‌سێكی دیكه‌ش كه ئاره‌زوو مه‌ندی ئه‌و جۆره هه‌واڵانه‌یه به ناوی (تایلۆر گلوكنهر) ده‌ڵێت» پێویسته بڵێم ئه‌و هه‌ڕه‌مانه زۆركۆننو دیاره به‌هۆی كۆنهساڵییانهوه تووشی داخوران بوون، هه‌روه‌ها باشترین تایبه‌تمه‌ندی ئۆقیانووسه‌كان ئه‌وه‌یه كه به باشی پارێزگاریی له شته‌كان ده‌كات». هه‌ردوو گلوكنهر و وارینگیش ڕونیده‌كه‌نه‌وه كه دوو هه‌ره‌مه‌كه له‌یه‌ك ناچن، به‌شێوه‌یه‌ك یه‌كێكیان په‌یكه‌رێكی نمونه‌یی سێ لایه وه‌ك هه‌ره‌مه گه‌وره‌كه‌ی جیزه‌ی میسر، ئه‌وی دیكه‌شیان دیزاینێكی دیكه‌ی هه‌یه كه پێپیلكه‌ی هه‌یه‌و زۆرتر لهپهرستگهكانی شارستانیه‌تی مایا ده‌چێت. ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نییه باسی بینینی ئه‌و هه‌ره‌مانه ده‌كرێت له‌و ناوچه‌یه‌دا كه به‌شێكه له سێگۆشه‌ی به‌رمۆدای ئه‌فسانه‌یی، چونكه پێشتر و له ساڵی 2012دا خانمه زانایه‌ك به ناوی دكتۆره (مایه‌ر فیرلاغ)له قووڵایی 2000 مه‌تر له ژێر ده‌ریاوه هه‌ره‌مێكی بلوریی له هه‌مان ناوچه‌دا ئاشكرا كردبوو كه سێ هێنده‌ی هه‌ره‌مه گه‌وره‌كه‌ی جیزه بووه. سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure