بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بتوانێت مه‌رگی خۆی هه‌ست پێبكات، ئه‌زموونی كات پێویسته چونكه مێشك له‌دوای چركه‌ساتی مه‌رگیشدا به‌رده‌وام ده‌بێێ له چالاكی. كه له‌ڕاستیدا كۆمه‌ڵێك هێما بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بابه‌ته بوونی هه‌یه. ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه مرۆڤ بتوانێت ته‌نانه‌ت پاش مردنیش بیربكاته‌وه. زیاتر 20%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دوای وه‌ستانی دڵ له‌ڕێگه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئامێره پزیشكییه‌كانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ژیان، گوزارشت له هه‌ستی به‌هێزی خۆیان و حاڵه‌تێك چه‌شنی خه‌ون بینین ده‌كه‌ن، كه له‌دوای وه‌ستانی دڵیان هه‌ستیان پێكردووه. ئه‌مه به‌م مانایه دێت كه چالاكی بیركردنه‌وه‌ی مێشك له‌پاش مه‌رگ بۆ چه‌ند چركه‌یه‌كیش بووبێت به‌رده‌وامبووه. پرۆسه‌ی مردنی مشك ئه‌م تیۆرییه پشتڕاست ده‌كاته‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی كه له‌ساڵی 2013 له‌سه‌ر مشكه‌كان ئه‌نجامدراوه پشتیوانی له‌م تیۆریه ده‌كات. له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا لكۆڵه‌ران ده‌ستیانكرد به تۆماركردنی شه‌پۆله‌كانی مێشكی مشكه‌كان EEG و هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه دڵی مشكه‌كانیان به‌ره‌و وه‌ستان برد. ته‌نانه‌ت تا 30 چركه دوای وه‌ستانی دڵ شه‌پۆله‌كان ئاسایی بوون و ئه‌مه هێمایه‌ك بوو بۆ سه‌لماندنی به‌رده‌وامی چالاكییه‌كانی مێشك له‌پاش مه‌رگ.. به‌ڵام له ئه‌گه‌ری دابیننه‌بوونی ئۆكسجین بۆ مێشك له‌دوای 5 بۆ 10 خوله‌ك به‌ته‌واوی ده‌مرێت. كه‌سێكی مردوو به‌رده‌وامه له ژیان - به شێوه‌یه‌كی تر ژیان له‌گه‌ڵ ئاخر كوتانی دڵ كۆتایی نایه‌ت. پێست و ددان و په‌له‌كانی جه‌سته بۆ چه‌ندین كاتژمێر زیندوو ده‌مێننه‌وه‌و مێشك فریا ده‌كه‌وێت كۆتا بیركردنه‌وه‌كان ئه‌نجامبدات. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س/ illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure