12/11/2017 09:15 AM

سوید لە ئیتاڵیای بردەوە خۆی لەمۆندیال نزیك كردەوە

لەیارییەكانی پاشكۆی گەیشتن بە مۆندیالی 2018ی روسیا هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و سوید بەیەك گەیشتن.


لەویاریەدا كە لەوڵاتی سوید ئەنجامدرا سویدییەكان توانیان بەسود وەرگرتن لەهاندەران ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكە بە سودی خۆیان كۆتایی پێبهێنن.


گێمی یەكەمی یارییەكە بە بی َگۆڵ كۆتایی هات ولە چارەكی سەرەتای گێمی دووەمدا و لە خولەكی 60 سوید بەگۆڵێكی جاكۆب یۆهانسۆن پێشكەوت كە تاكە گۆڵی یارییەكە بوو.


بەوبردنەوەیەش سوید لە مۆندیال نزیك بوسیەوەو ئیتاڵیان هەلی گەیشتنی كەوتە مەترسیەوە  و چاوەرێی ئەنجامی یاری داهاتوو دەكەن.


بریار لە رۆژی دووشەمەی داهاتوو یاری گەرانەوەو یەكلا كەرەوە ئەنجام بدرێت لە ئیتاڵیا هەڵبژاردەی سەركەوتوو بۆ مۆندیال دەردەكەوێت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved