له شه‌قامه‌كانی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا سیستمی ئینته‌رنێتی بێ به‌رامبه‌ر بۆ هاووڵاتیان داده‌نرێت. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه به‌ریتانیه‌كان، ئه‌و سیستمه نوێیه له له‌نده‌ن به مه‌به‌ستی خزمه‌تگه‌یاندنه بۆ هاووڵاتیان له‌كاتی بوونی رووداوێك یان كارێكی پێویست، تا به‌و سیستمه كه‌سانی ده‌وروبه‌ر یان پۆلیس ئاگاداربكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌شی كه‌م ده‌رامه‌تن و ناتوانن به‌رده‌وام پاره‌ی ئینته‌رنێت دابینبكه‌ن، ئه‌وا ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ئه‌م سیستمه‌وه بۆ كاره گرنگه‌كانیان به‌كاریبهێنن. جێی باسه، ئه‌و سیستمه له‌لایه‌ن شاره‌وانی له‌نده‌نه‌وه جێبه‌جێ كراوه‌و خێراییه‌كه‌شی یه‌ك گێگابایته له چركه‌یه‌كدا، كه ئه‌وه‌ش به خێراترین و باشترین هێڵی ئینته‌رنێتی بێ به‌رامبه‌ر داده‌نرێت له جیهاندا. خاك – كاشان س/ وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure