ئایا تۆ حه‌زت له كاپتان هادوك و جوێنه (جنێو) پڕ له نه‌فره‌ته‌كانێتی؟ له‌كاتی شه‌ڕدا جوێن ده‌ده‌یت؟ كه‌وابێت ئه‌م زانیارییه بزه‌ده‌خاته سه‌ر لێوت. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مریكی ده‌ریخستووه كه خاوه‌ندارێتی كۆگایه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندو جۆربه‌جۆر له جوێنه‌كان، هێمایه‌كه بۆ هۆشمه‌ندی، هه‌روه‌ها زمان‌ناسی باشتر‌و چوارچێوه وشه‌یه‌كی به‌ربڵاوتر، ته‌واو پێچه‌وانه‌یه. وێنه‌كان ده‌رخه‌ری هۆشمه‌ندین له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ده‌روونناس Kristin L. Jay له كالێجی Marist و هه‌روه‌ها Timothy B. Jay له كالێجی هونه‌ره لیبراڵییه‌كانی زانكۆی ماساچۆسێت، به‌وردی چاودێری و پشكنینیان بۆ 60 كه‌سی خاوه‌ن پێشینه‌ی جیاواز ده‌نجامداوه‌و ئاكامه‌كه‌شی به‌مشێوه‌یه بووه: كه‌سانێك كه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو وشه‌ی ره‌ق و جوێن به‌كاردێنن، به‌گشتی چوارچێوه وشه‌یه‌كی به‌رینترو پێشكه‌وتووتریان هه‌یه كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ هۆشمه‌ندی زۆرتر. به‌ڵام ئه‌مه كه‌سانێك له‌خۆناگرێت كه ته‌نها قسه‌و قسه‌ڵۆكی جنسی له‌سه‌ر زمانیانه، به‌تایبه‌ت له به‌رامبه‌ر خانماندا. به بڕوای لێكۆڵه‌ران ئه‌مه هێمایه‌ك نییه بۆ هۆشمه‌ندی و ته‌نانه‌ت دژایه‌تیشی له‌گه‌ڵی هه‌یه. زمانی پێشكه‌وه‌توو ته‌نها جیاوازی ئه‌و به‌شداربووانه نه‌بوو كه به جه‌خته‌وه جوێنیان به‌كارده‌هێنا. ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌تواناتر بوون له گۆڕینی شێوه گوتاری خۆیان له‌ئاست كه‌سه جیاوازه‌كانی به‌رامبه‌ریان و به‌گشتی زۆر به‌تواناتر بوون له‌ئاست كاردانه‌وانه زمانییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ده‌وروبه‌ری خۆیان. به واتایه‌كی تر: جوێنی زۆرتر به مانای هۆشمه‌ندی زۆرتر‌و هه‌روه‌ها توانای زۆرتره بۆ دواندنی كه‌سانی جیاواز. كه‌وایه گه‌ر جارێكی تر كه‌سێك وتی ئاگات له ده‌مت بێت، ده‌توانیت به ئارامی شانت به‌رزبكه‌یته‌وه‌و له هۆشمه‌ندی تایبه‌تی خۆت چێژ وه‌ربگریت. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س/ illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure