14/11/2017 09:18 AM

سوید گەیشتە مۆندیال و ئیتاڵیا ماڵئاواییكرد

لە یارییەكانی پاڵاوتنی پاشكۆی گەیشتن بەمۆندیالی 2018ی روسیا و لەیاری لوتكەدا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا رووبەرووی هەڵبژاردەی سوید بویەوە .


لە یاری پێشوو سوید بە تاكە گۆڵێك بردنەوەی تۆمار كرد بوو بۆیە لەم یارییەدا سەرەرای ئەوەی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بوو بەڵام توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و بەرگرییەكی تەواوی لەئەنجامی یاری پێشوو كرد.


ئیتاڵیەكان لەسەرەتای یارییەكە هەتا كۆتایی بەردەوام  هەوڵی تۆمار كردنی گۆڵیان دەدا بەڵام سویدییەكان بە بەرگریی كردن وەڵامیان دانەوە ویارییەكە بە بی َگۆڵ بۆ هەردولا بەكۆتا هات.


دوای تەواو بونی یارییەكە بە ئەنجامی چون و هاتن  هەردووی یارییەكە سوید توانی بگاتە یارییەكانی مۆندیال و ئیتاڵیای خاوەن چوار جامی جیهانی ماڵئاوایی كرد بەوەش روسیا یەكێك لە هەڵبژاردەكانی بەهێزی ئەوروپای بۆمۆندیالەكەی لەدەستدا.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved