15/11/2017 12:21 PM

نێجیریا ئەرجەنتینی گۆڵباران كرد

لەیارییەكی دۆستانەی ئامادەكاری هەڵبژاردەكان بۆ یارییەكانی مۆندیالی 2018ی روسیا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە بێ ئامادەبونی میسی و چەند ئەستێرەیكی تر رووبەرووی هەڵبژاردەی نەیجیریا بویەوە .
یاریزانانی تانگۆ دەست پێشخەری گۆڵیان كردو لەرێگەی بانیگاو سێرجۆ ئەگوێرۆ وە دوو گۆڵی یەك لەدوای یەكیان لەسەرەتای یارییەكە تۆما ركرد بەڵام یایزانی نەیجیریا توانیان لەگێم دا دووەمدا ئەنجامەكە هەڵبگەرێننەوە .

لەگەڵ دەست پێكی گێمی دووەم نەیجریییەكان توانیان بە چوار گۆڵ وەڵامی گۆڵەكانی تانگۆ بدەنەوەكاتێك لەخولەكەكانی 45 و 52 و 54 و 73 توانیان چوار گۆڵ لەكورانی ساوپاولۆ تۆمار بكەن و مێژوو بنوسنەوە .
شایانی باسە لەویارییەدا میسی بەهۆی پشوو وەرگرتنەوە بەشداری یارییەكەی نەكردو پێش یارییەكە گەرابویەوە بەرشەلۆنە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved