15/11/2017 12:32 PM

بەرازیل لە ئینگلاند یەكسان بوو بەهاوشێوەی ئیسپانیا لە روسیا

لەبەردەوامی یارییە دۆستانەكانی هەڵبژاردەكان هەڵبژاردەی بەرازیل لەدەرەوەی وڵاتی خۆی رووبەرووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرابویەوە ویارییەكەی بەیەكسان بوون كۆتایی پێهێنا.


هەردوو هەڵبژادە چەندین هەلی تۆماركردنیان لەدەستدا بۆیە دواجار یارییەكە بە بی َگۆڵ بۆ هەردولا كۆتایی هات.


لەیارییەكی تردا ئسپانیا بووە میوانی روسیاو یارییەكەیان بە سی َگۆڵ بۆهەردولا كۆتایی پێهێنا.


ئیسپانیەكان توانی لەرێگەی ئەلباو رامۆسەوە دوو گۆڵ تۆمار بكەن بەڵام رووسەكان بە دوو گۆڵی سۆمۆلۆ ئەلیكسی ئەنجامەكە یەكسان بكەنەوە دواتر رامۆس بە لێدانێكی تری سزا ئیسپانیای پێش خست بەڵام پێش تەواو بونی یارییەكە بە چەند خولەكێك سومۆلۆ ئەنجامەكەی یەكسان كردەوەو هەردولا بە سێ گۆڵ یارییەكەیان كۆتایی پێهێنا.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved