19/11/2017 09:52 AM

بەرشەلۆنە سێ خاڵی تری وەرگرت و دێربیش یەكسان بوو

یانەی بەرشەلۆنە بەردەوامە لە وەرگرتنی خاڵی ئەم وەرزەو لە دوا یایدا لەدەرەوەی یاریگای خۆی لە یانەی لیگانسی بردەوە.

یارییەكە بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە سودی یانەكەتەلۆنیەكە بەكۆتا هات كە دوو گۆڵ سوارێز گۆڵێكیان پاولینهۆ تۆماری كرد,ئێستا بەرشەلۆنە خاوەنی 34 خاڵەو بە تەنها لە پێشەنگی خولەكە دەبینرێت .

لەیارییەكی تردا هەردوو یانەكەی شاری مەدرید بە یەكسان بوون كۆتاییان بەدێربی شارەكەیان هێناو خزمەتێكی باشی بەرشەلۆنەیان كرد بەیەكسان بوون .

ئێستا هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدو ئەتلەنتیكۆ مەدرید هەریەكەیان خاوەنی 24 خاڵن و پلەكانی سێیەم و چوارەمیان گرتووەو بە جیاوازی 10 خاڵ لەدوای بەرشەلۆنەی ركابەریانەوەن.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved