پزیشكانی بواری ته‌ندروستی گرنگی به‌هۆكاره‌كانی دروستبوونی زیبكه ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێستی ده‌موچاو و رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر گۆڕینی به‌رنامه‌ی نانخواردن و به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ شێوازی ژیانی رۆژانه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ دروستبوونی زیبكه له‌سه‌ر پێست. له‌هه‌مانكاتدا پزیشكان ده‌ڵێن كه دروستبوونی زیبكه له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا ئاساییه له‌چاو دروستبوونی زیبكه له‌ته‌مه‌نی سه‌رو ۳۰ ساڵی، بۆیه مرۆڤه‌كان ده‌بێت به‌ئاگابن له‌شێوازی ژیانیان بۆئه‌وه‌ی به‌رگری له‌باری ته‌ندروستیان بكه‌ن و زیبكه دروستنه‌بێت. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی دروستبوونی زیبكه‌و ده‌ڵێن: جگه له‌جۆری خۆراك كه زیبكه دروستده‌كات، هه‌روه‌ها خه‌فه‌ت كاریگه‌ره بۆ دروستبوونی زیبكه، جگه‌له‌وه‌ش كه‌موكوڕی له‌جۆری ڤیتامینه‌كان وا له‌پێستی مرۆڤ ده‌كات زیبكه دروستبكات. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure