20/11/2017 09:17 AM

ئیكاردی سەركردایەتی بردنەوەی ئەنتەری كرد و یۆڤیش دۆرا

لەهەفتەی 12ی خولی سێریا ئەی ئیتاڵی دا یانەی ئەنتەرمیلان توانی لەنێو یاریگای خۆیدا سەركەوتنێكی گرنگ بەدەست بهێنێت.


یانەی مارە شینەكانی میلان توانی یارییەكە بە سودی خۆی و بە دوو گۆڵی ماورۆ ئیكاردی یەكلا یی بكاتەوە.


گۆڵەكانی یارییەكە لە خولەكەكانی 54 و 60 ئیكاردی تۆماری كردن,دوای ئەو بردنەوەیە ئەنتەر میلان خاڵەكانی بەرز بویەوە بۆ 33 خاڵ و بە جیاوازی دوو خاڵ لەدوای ناپۆلی لە پلەی دووەمدایە.


لەیارییەكی تردا یانەی سامپەدۆریا بردنەوەكانی یۆڤانتۆسی راگرت و سێخاڵی گرنگی لێ وەرگرت.


یارییەكەیان بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە سودی سامپەدۆریا كۆتایی هات و یۆڤانتۆسی لە پێشەنك دورخستەوە ,ئێستا یانەی خانمە پیرەكە بە 31 خاڵ لەپلەی سێیەمی خولەكەدا وەستاوە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved