20/11/2017 09:58 AM

ڤالەنسیا بەردەوامە لە راماڵینی یانەكان

یانەی ڤالەنسیا توانی ئەم هەفتەیەشی بەبردنەوە كۆتایی پێبهێنێت و سەركەوتنێگی بەنرخ بەدەست هێنا.


یانەی شەمشەكوێرەكان لەم هەفتەیەدا توانیان بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە یانەی ئیسپانیۆل بباتەوەو لەپلەی دووەمی خولەكە جێگیر تربوو.


ئێستا یانەی ڤالەنسیا بە 30 خاڵ و بەجیاوازی چوارخاڵ لەدوای بەرشەلۆنەی یەكەمەوەیەو بەتەنها ئەو پلەیەی گرتووە چونكە  شەش خاڵ لە پێش ركابەریەكەیەوەیەتی كە یانەی ریاڵ مەدریدە.


بریارە لەهەفتەی داهاتوو یاری ئاگرین لەنێوان یانەی بەرشەلۆنەو ڤالەنسیا ئەنجام بدرێت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved