له‌گه‌ڵ وه‌رزه‌كاندا گرنگی به‌گۆڕانكاری ستایلی ناوماڵ بده بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو وه‌رزه‌كاندا له‌ماڵه‌كه‌تدا هه‌ست به‌ئارامی بكه‌یت. به‌هۆی ساردی كه‌شوهه‌وای وه‌رزه‌كانی پایزو زستان هه‌وڵبده به‌شێوه‌یه‌ك ستایلی ناوماڵت بگونجێنیت تا ماڵه‌كه‌ت زیاتر گه‌رم بێت، هه‌روه‌ها جه‌وێكی رۆمانسی دروستبكه بۆئه‌وه‌ی له‌و وه‌رزانه‌دا به‌هۆی سه‌رماوه بێزار نه‌بیت. دیزاینه‌ران له‌بواری رێكخستنی ناوماڵدا ئه‌م خاڵانه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌وه‌رزه سارده‌كاندا گۆڕانكاری له‌ستایلی ناوماڵدا دروستبكه‌یت، جگه له‌به‌كارهێنانی فه‌رش. 1- گرنگی به‌مێزو كورسی بده له‌دار دروستكرابێت. 2- گرنگی به‌دابینكردنی گۆشه‌و به‌تانی بچوك بده بۆ سه‌ر قه‌نه‌فه. 3- گرنگی به به‌كارهێنانی مۆم بده. 4- گرنگی به‌ڕه‌نگی خاكی و قاوه‌یی بده بۆ ستایلی ناوماڵ. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure