21/11/2017 10:26 AM

بۆ خانمان.. چه‌ند هۆكارێك بۆ جوانی ستایلی قژ

ئارایشتكاران تیشك ده‌خه‌نه‌سه‌ر قژی خانمان بۆ گه‌یشتن به‌ جوانترین ستایلی قژ، زۆربه‌ی خانمان وا تێگه‌یشتوون كه‌ به‌هۆی پاره‌ سه‌رفكردنه‌وه‌ ده‌گه‌ن به‌و ئاواته، به‌ڵام له‌ڕاستیدا چه‌ند خاڵێكی تر ده‌بن به‌ هۆكار بۆ جوانی ستایلی قژ.

ئه‌و هۆكارانه‌ی ستایلی قژ جوان ده‌كه‌ن ئه‌مانه‌ن:

1- هه‌رگیز گرنگی به‌ به‌كارهێنانی ئامێری كاره‌بایی مه‌ده‌ن، گه‌ر له‌ڕێگای ئه‌و ئامێرانه‌وه‌ قژت جوان ده‌كه‌یت ئه‌وا ده‌رمان دژی گه‌رمی ئامێره‌كان به‌كاربهێنه‌.

2- به‌رده‌وام له‌سه‌ر به‌رگی سه‌رینی لوس بخه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زیان به‌ ته‌ندروستی قژت نه‌گه‌یه‌نێت.

3- خواردنی به‌سوود هۆكاره‌ بۆ قژێكی ته‌ندروست، بۆیه‌ گرنگی به‌ خواردنی گۆشت و مریشك و ماسی بده‌.

4- گرنگی به‌ پاكوخاوێنی قژو سه‌ر بده‌، زۆر شۆردن باش نیه‌ به‌ڵام له‌كاتێكدا گرنگی به‌ به‌كارهێنانی ده‌رمانی ستایلی قژ ده‌ده‌يت، گرنگی به‌شۆردنی قژیش بده‌، هه‌رگیز به‌ ئاوی زۆر گه‌رم قژت مه‌شۆ.

5- به‌ نه‌رمی و له‌سه‌رخۆ قژت دابهێنه‌.

خاك – س/ وكالات



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved