زۆربه‌ی منداڵ حه‌زناكه‌ن خوشك یان برای بچوكتریان هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌م ئه‌گه‌ره‌دا ئیتر ئه‌وان نین كه زۆرترین سه‌رنجی دایك و باوك راده‌كێشن. له روانگه‌ی سوڕی كامڵبوونیشه‌وه، تاقانه‌بوون زۆر ئه‌رێنییه، چیتر پێویست ناكات سه‌رچاوه‌كانی دایك و باوك (له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا) له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر به‌شبكه‌یت. به‌رژه‌وه‌ندی دایك و باوك دژایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ حه‌زی منداڵ به‌وته‌ی زانستوانی پێشكه‌وتووی بوای زینده‌وه‌رناسی David Haig له زانكۆی Harvard ی ئه‌مریكا، ئه‌مه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی گریانی ئازه‌ربه‌خشه‌كانی شه‌وانه‌ی كۆرپه‌كان، كه ده‌بێته هۆی نه‌خه‌وتنی دایك و باوك. تیۆرییه‌كه‌ی David Haig ئه‌گه‌رچی له‌لایه‌ن لێكۆڵینه‌وه‌كانه‌وه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و فاكته‌ره جێنێتیكیانه دامه‌زراوه كه په‌یوه‌ندییان هه‌یه به دژایه‌تی سه‌ختی به‌رژه‌وه‌ندی منداڵ له‌گه‌ڵ دایك و باوك. گریان، گه‌وره‌ترین چانسی زیندوومانه‌وه ده‌دات به كۆرپه كۆرپه هه‌موو كارێك بۆ زیندوومانه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامده‌دات، دایك هه‌وڵده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م منداڵه‌كانی زیندوو رابگرێت، به‌ڵام باوك حه‌زده‌كات ته‌نها منداڵه‌كه‌ی خۆی (ئه‌وه‌ی وا له تۆوی ئه‌وه) زیندوو بمێنێته‌وه. هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌رو كاتێك مرۆڤه‌كان به شێوه‌ی چه‌ند هاوسه‌ری ده‌ژیان و ژنێك له چه‌ند پیاوی جیاواز منداڵی ده‌بوو، ئه‌م گرژییه په‌ره‌یسه‌ندو له رێگه‌ی به‌كارهێنانی به‌رزترین ئاستی چه‌كی جێنێتیكییه‌وه هه‌ر لایه‌نێك هه‌وڵیدا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی. پێش به دووگیانبوونی دایكت بگره كۆرپه‌كان به یارمه‌تی ئه‌و مێكانیزمانه‌ی پێیان ده‌وترێت ئێپی جێنێتیك، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و جێنانه داده‌نێن كه بڕیار له‌سه‌ر كاتی برسیبوونی ئه‌وان ده‌ده‌ن و به‌مشێوه‌یه بڕیارده‌ده‌ن له چ كاتێكدا دایك ده‌بێت له‌خه‌و هه‌ستێت بۆ شیرپێدان. كۆرپه‌كان به‌مشێوه‌یه ئه‌م ماوه‌یه درێژده‌كه‌نه‌وه كه دایك پێویستێتی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت دووباره دووگیان بێته‌وه. منداڵ ده‌سه‌ڵاتداری تاكڕه‌و و راسته‌قینه‌ی ناو ماڵه بوون به دایك یان باوك دژواری زۆره وه‌كو كه‌مخه‌وی، گریانی مناڵ، دایبی گۆڕین له جه‌نگه‌ڵه‌ی كاردا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ئێمه ئاشقی ئه‌و كۆرپه بچووكانه‌ین و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌م حه‌زو خۆشه‌ویستییه‌ی ئێمه بگه‌ڕێته‌وه بۆ سووڕی كامڵبوون. سروشت تا ڕاده‌یه‌ك ئێمه‌ی وا راهێناوه كه نه‌توانین بێزاربین له چاوی گه‌وره‌و شێوه‌ی خڕ‌و نه‌رم و شلی كۆرپه. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س/ illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure