22/11/2017 01:36 AM

تۆتنهام لوتكەی گرت و ریاڵ مەدریدش بەگەورەی بردنەوەی بەدەست هێنا

لەیارییەكانی جەولەی  پێنجەمی یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی یانە پاڵة وانەكانی ئەوروپاو لەگروپی H دا دوویاری گرنگ بەرێوە چوو.

تۆتنها لە دەرەوەی یاریگای خۆی بردنەوەی بەسەر خاوەن یاریگا لە ئەڵمانیا بەدەست هێنا.

یارییەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لەسودی یانە ئینگلیزیەكە كۆتایی هات و توانی بەوبردنەوەیەش لوتكەی گروپەكەی بگرێت بە 13 خاڵ.

لەیارییەكی تری هەمان گروپدا ریاڵ مەدرید گەرایەوە رێچكەی بردنەوەو لە دەرەوەی یاریگای خۆی توانی بە شەش گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی ئەپۆیلی بردەوە .

گۆڵەكانی یارییەكە بەنزیمە و رۆناڵدۆ دوو گۆڵ و ناچۆ و مۆدریچ دوو گۆڵەكەی تریان تۆمار كرد,ریاڵ مەدرید بە 10 خاڵ لەپلەی دووەمدایە لەگروپەكەدا.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved