ئەنجام و ریزبەندی كۆمەڵەكان لە یانە پاڵەوانەكان لەسەرەتای جەولەی پێنجەمدا
یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ ساڵی 2017-2018 جەولەیەكی نوێی بەخۆیەوە بینی وتێیدا چەندین ئەنجامی گرنگ تۆمار كران.
لەگروپی E دوو یاری ئەنجامدراو تێیدا هیچ كام لەیانەكان نەیان توانی بردنەوە تۆمار بكەن و بە یەكسان بوون یاریگایان بەجێهێشت.
لیڤەرپوڵ لەیاری لوتكەی گروپەكە رووبەرووی یانەی ئیشبیلیە بویەوەو یارییەكەی بە سێ گۆڵ بۆ هەردولا كۆتایی هات بەوەش ئیشبیلیە بە 8 خاڵ لەپلەی دووەمدایەو لیڤەرپوڵ بە 9 خاڵ لەپلەی یەكەمدایە.
لەیارییەكی تری هەمان گروپدا یانەی سپارتاك مۆسكۆ بە دوو گۆڵ لەگەڵ یانەی ماریبۆر یەكسان بوون دوای یارییەكەش سپارتاك بە 6 خاڵ لەپلەی سێیەمدایەو ماریبۆر بە 2 خاڵ لەپلەی چوارەمدایە.
لەیارییەكی تری گروپی Fدا مان سیتی پێنجەم یاری بردەوەو 15 خاڵی وەرگرت كاتێك لەم یارییەدا بەتاكە گۆڵێكی ستەرلینگ لە فاینۆردی بردەوە .
لە یارییەكی تری هەمان گروپدا ناپۆلی سێ خاڵی لە یانەی شاختار وەرگرت و بە 6 خاڵ چووە پلەی سێیەم .
لەگروپی Gدا پۆرتۆ بەگۆڵێك لەگەڵ بیشكتاش یەكسان بوون بەوەش یانە توركیەكە بە 11 خاڵ لەپێشەنگ مایەوەو پۆرتۆ بە 7 خاڵ لەپەلی دووەمدایە.
لەدوایاریدا یانەی ریزا سپۆرت بە چوار گۆڵ لەیانەی مۆناكۆی بردەوەو مۆناكۆی لە هیوای گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو بێبەش كرد.