ماوه‌یه‌كی زۆر بوو ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بووبووه‌وه كه سیرینا ویلیامزی ئه‌مریكی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی درووستكردووه و ژیانی هاوسه‌ری پێكه‌وه ناوه، به‌ڵام ئه‌م باسه به‌نهێنی مابووه‌وه. دواجار ده‌ركه‌وت ئه‌م هه‌واڵه راسته‌و له‌ساڵی 2015-ه‌وه ئه‌م په‌یوه‌ندییه دروستبووه‌و هاوسه‌ره‌كه‌شی ئاشكرابوو. هاوسه‌رو مێرده‌كه‌ی سیرینا ئه‌لیكسیس ئۆهانیانه، دامه‌زرێنه‌ری پێگه‌ی (ریدیت)ه، پاش ئاشكرا بوونی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان دواتر ده‌ركه‌وت کە سیریاناو ئەلیکسیس مانگی دیسه‌مبه‌ری 2016 ئاهەنگی مارەبڕینیان ئەنجامداوە. پاش ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی نهێنی له‌و رووه‌وه نه‌ماو سیرینا دوای بردنەوەی نازناوی گراند سلامی ئوسترالیا ریاگەیاند دووگیانە و ئەو پاڵەوانێتیەشی بە دووگیانی بردۆتەوە، بۆیە بڕیاری دا پاشەکشە لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکانی ئەمساڵدا بکات، لە پاڵ ئەوەشدا بوو بە یەکەم کچە وەرزشکار لە مێژووی پالەوانێتیەکانی تێنسی سەرزەوی بە دووگیانی پاڵەوانێتیەکی گراندسلام بباتەوە. دواجاریش هه‌ردووكیان مانگی ئه‌یلولی رابردوو بوون به دایک‌و باوکی یه‌كه‌م منداڵ، پاشان رۆژی 16/11/2017 به‌ره‌سمی له كه‌نیسه‌و دادگای ئه‌مریكا ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییان ئه‌نجامدا. لە ئێستاشەوە ئەو کچە وەرزشکارە دەستی بە مەشق و راهێنان کردۆتەوە بەنیازە سەرەتای ساڵی داهاتوو بەشداری پاڵەوانێتییەکان بکاتەوەو ئامانجیشی ئەوەیە بگەڕێتەوە پێشەنگی ریزبەندی جیهان و بچێتە پاڵ شتیفی گراف کە ئەویش وەکو دایک گراندسلامی بردۆتەوە.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure