23/11/2017 09:49 AM

مانچستەر یونایتد توشی یەكەم دۆران هات لە چامپیۆنزلیگدا

لەیارییەكانی جەولەی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكاندا یانەی مانچستەر یونایتد دوای چوار بردنەوەی یەك لەدوای یەك توشی یەكەم دۆران هات.


یانەی شەیتانە سورەكان لەدەرەوەی یاریگای خۆیان بوونە میوانی یانەی بازلی سویسری و یارییكەیان پێدۆراند.


یارییەكە بە تاكە گۆڵێَكی یاریزایان مێشل لانك كۆتایی هات كە لەدوا خولەكی یارییەكەداو لەخولەكی 89 دا تۆماری كرد.


بەوبردنەوەیەش بازل خاڵەكانی بەرز بویەوە بۆ 9خاڵ و لە پلەی دووەمی گروپەكەدایەو مان یونایتدیش سەرباری دۆانیان لەم یارییەدا لە پێشەنگدا مایەوە بە 12 خاڵ.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved