23/11/2017 01:51 PM

ئیڤانكا بێ ماكیاج ده‌رده‌كه‌وێت

ئیڤانكای كچی دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا نوێترین وێنه‌ی خۆی و كوڕه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌و وێنه‌یه‌ی ئیڤانكا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌یه‌تی و به‌ شێوه‌یه‌كی ساده‌یه‌و جلوبه‌رگی ناوماڵی له‌به‌ردایه‌و ماكیاجی نه‌كردووه‌.

رۆژنامه‌ی My Morning Routine ی ئه‌مریكی نووسیویه‌تی، ئیڤانكا سێ منداڵی هه‌یه‌و وه‌كو خۆی ده‌ڵێت به‌یانیان كاتژمێر 5:30 له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت و سه‌یری به‌رنامه‌كانی ئه‌و رۆژه‌ی ده‌كات و ئاماده‌كاری ده‌كات و منداڵه‌كانی رێكده‌خات و پاشان ده‌ستده‌كات به‌ جێبه‌جێكردنی كاری رۆژانه‌ی.

خاك - عن سبوتنیك




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved