پسكبوون هه‌ڵه‌یه‌كی وته‌ییه‌و زۆرتر تایبه‌ته به منداڵان، به‌تایبه‌ت له ته‌مه‌نێكدا كه خه‌ریكن زمان ده‌گرن و فێری قسه ده‌بن. پسكبوون كاتێك رووئه‌دات كه هه‌وا له تاره ده‌نگییه‌كانه‌وه به‌ره‌و شوێنێكی هه‌ڵه ده‌ڕوات، بۆ نموونه بۆ نێوانی لێواره‌كانی زمان و ددانه‌كانی پشته‌وه (كاكیله‌كان)، به شێوه‌یه‌ك كه ده‌نگی "س"ی لێده‌كه‌وێته‌وه. به‌شێك له پسكبوون له‌ڕووی راهێنانه‌وه‌یه پسكبوون ده‌توانێت هۆكاری لاشه‌یی (ئاناتۆمیكاڵ)ی هه‌بێت، بۆ نموونه كورتبوونی زمان كه به شێوه‌یه‌كی دروست بواری خۆڵقانی ده‌نگی "س" نادات. هه‌روه‌ها ده‌توانێت په‌یوه‌ندی هه‌بێت به خراپبوونی فۆرمی ددانه‌كان و شه‌ویلگه. ته‌نانه‌ت ده‌توانێت په‌یوه‌ندی به راهاتنه‌وه هه‌بێت. بۆ نموونه خه‌ڵك له Andalusien ی ئیسپانیا به پسكی رادێن، چونكه له زمانه‌كه‌یاندا ده‌نگی "س" به سڕی به‌كارده‌هێنن. له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا پسكبوونی منداڵان له ته‌مه‌نی پێنج ساڵاندا كۆتایی دێت. به‌ڵام گه‌ر وانه‌بوو ده‌بێت پشكنینی بۆ بكرێت. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure