ئه‌مڕۆ 25-ی تشرینی دووه‌م رۆژی جیهانی نه‌هێشتنی توندوتیژییه له جیهاندا. له‌ڕۆژی 25ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1960 دا سێ خوشك كه له‌كۆماری دومینیكه‌ن ژیانیان ده‌برده‌سه‌ر به‌نازناوی میراباڵ، له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌وكاته‌ی ئه‌و وڵاته‌وه كوژران و له‌ساڵی 1981ـه‌وه ئه‌و رۆژه كرا به‌ڕۆژی جیهانی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ژنان و له‌ساڵی 1999 ش له‌لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه وه‌كو رۆژێكی جیهانی ناسێندرا. له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی جیهان و ته‌نانه‌ت له‌كوردستانیش توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ژنان ده‌كرێت، واتا تائێستا ئه‌و دیارده‌یه له‌هیچ شوێنێكی جیهاندا به‌ته‌واوی بنه‌بڕ نه‌كراوه. به‌ڵام چه‌ندین گروپ و رێكخراو له‌زۆربه‌ی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان و شاره‌كانی جیهاندا دروستبوون، به‌مه‌به‌ستی هه‌وڵدان به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ژنان و هۆشیاركردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر تا دیارده‌ی توندوتیژی كه‌مبكرێته‌وه یان كۆتایی پێبهێنرێت، به‌وپێیه‌ی ژنان به‌شێكی گرنگ و كاریگه‌ری كۆمه‌ڵگاكانن. ژنانی كوردیش له‌سه‌رده‌مانێكی زۆر پێشووه‌وه له‌گه‌ڵ چیرۆكی مه‌ینه‌تییه‌كانی ژیان و ژن بوون ئاشنان. به‌داخه‌وه كه توندوتیژی دژ به‌ژنان یه‌كێك له‌باوترین جۆره‌كانی توندوتیژییه له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه باسبكرێت ئه‌وه‌یه كه ته‌نها ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان ناكه‌ن، به‌ڵكه هه‌ندێكجار هه‌ر له‌لایه‌ن هه‌مان ره‌گه‌زه‌وه (ژنانه‌وه) جا خوشك یان خزم یان هاوڕێ یان هه‌ر ژنێكی تره‌وه بێت به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت. جێی باسه، توندوتیژی دژی ژنان، ته‌نها توندوتیژی جه‌سته‌یی ناگرێته‌وه، به‌ڵكو توندوتیژی ده‌روونی-ش هێنده‌ی جه‌سته‌یی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناخی ژن هه‌یه. به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه بتوانرێت توندروتیژی به‌رامبه‌ر ژن كه‌مبكرێته‌وه. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure