26/11/2017 09:52 AM

لوتكەی پریمەرلیگ بەیەكسان بوون كۆتایی هات و مان یونایتدیش گەرایەوە سەربردنەوەكانی

لە یارییەكانی هەفتەی 13ی خولی پریمەرلیگی ئینگلیزی دا یانەی لڤەرپوڵ لەنێو یاریگای خۆی پێشوازی لە یانەی چێڵسی پاڵەوانی وەرزی پێشوو كرد لە یاری لوتكەی هەفتەدا.


یارییەكە لە ئاستێكی بەرز بەرێوە چوو كەتێیدا هەردوو یانە بە ئاگاییەوە یارییان دەكرد بەتایبەت یانەی چیڵسی لە سەرەتای گێمی دووەم تەواو گەرانەوە نێوگۆڵی خۆیان بەڵام لیڤەرپوڵ بە شێوەی هێرشبەر یاری دەكرد هەتا لەخولەكی 65 دا محەمەد سەلاح یەكەم گۆڵی یارییەكەی بۆ سورپۆشەكان تۆماركرد.كۆنتی راهێنەری یانەی چێڵسی لە خولەكی 81 دا ویلیانی هێنایە ناو یارییەكەو لەخولەكی 85 دا بە لێدانێكی جوان توانی گۆڵی یەكسان بونەوە تۆمار بكات.


دوای یارییەكە چیڵسی خاڵە كانی بووە 26 خاڵ ولەپلەی سێیەمدایەو لیڤەرپوڵیش بە 23 خاڵ لەپلەی پێنجەمدایە.


لەیارییەكی تردا یانەی مان بونایتد بە زەحمەت و بەتاكە گۆڵێك لە یانەی بریگتۆن هاڤیۆن بردەوە كە خاڵە ‌كانی مانیونایتدی بەرز كردەوە بۆ 29 خاڵ ولەپلەی دووەم دێت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved