26/11/2017 10:03 AM

ریاڵ مەدرید بە زەحمەت سێخاڵی بەدەست هێناو ئەمشەو ڤالەنسیا و بەرشەلۆنە یاری لوتكە ئەنجام دەدەن

یانەی ریاڵ مەدرید توانی بردنەوەیەكی گرنگ و زەحمەت بەدەست بهێنێت كاتێك لە نێویاریگای سانتیتاگۆ رووبەرووی یانەی مەلەگە بویەوە .

یارییەكە بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لەسودی یانەی ریاڵ مەدرید كۆتایی هات كە بەنزیمەو كاسیمیرۆ و رۆناڵدۆ گۆڵەكانی ریاڵیان تۆماركرد و دیگۆ رۆلان و گۆنزالۆ كاسترۆ دوو گۆڵەكەی مەلەگەیان تۆمار كرد.

لەیارییەكەدا رۆناڵدۆ لێدانێكی سزای لەدەستدا لەخولەكی 76 دا ,ئێستا ریاڵ مەدردبە 27 خاڵ لەپلەی چوارەمی خولەكە دادێت.

لەلایەكی ترەوە ئەمشەو كاتژمێر 11:15 خولەك بەكاتی كوردستان هەردوویانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگ وڤالەنسیای پلەی دووەمی خولەكە رووبەرووی یەك ببنەوە كە جیاوازای نێوان هەردوویانە تەنها چوار خاڵە .

یارییەكەلە نێو یاریگای مێستایای تایبەت بەیانەی ڤالەنسیا  دەبێت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved