به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر به‌سه‌رهاتی 167 هاوسه‌ر ئه‌نجامدراوه‌و رواڵه‌تیانی هه‌ڵسه‌نگاندووه، له‌ناو زۆربه‌ی ئه‌و هاوسه‌رانه‌دا كه ماوه‌یه‌كی زۆر پێش هاوسه‌رگیرییان ناسیاویان هه‌بووه، یه‌كێكیان زۆر له‌وی تریان سه‌رنجراكێشتره. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی كه له‌ناكاو ئاشقی یه‌ك بوون و یه‌كیان گرتووه، زۆرینه‌یان خاوه‌نی ئاستێكی هاوشێوه‌ی سه‌ره‌نجڕاكێشین. كه‌سایه‌تییه هاوشێوه‌كان یه‌كتر به‌ره‌و خۆیان راده‌كێشن به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له گۆڤاری Psychological Science بڵاوبوه‌ته‌وه، لێكۆڵه‌ران له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه بیانییه‌كان كه‌سانێك بۆ لای خۆیان راده‌كێشن كه له‌باری جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه هاوشێوه بن و هه‌روه‌ها شێوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌یه‌كتر نزیكبێت. بیانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نائاگا شوێن هاوشێوه‌یه‌ك ده‌كه‌ون كه خاوه‌نی زۆرترین سه‌رمایه‌ی سێكسی sexual capital بێت، به‌ڵام ئه‌مه لای ئه‌و ناسیاوانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌یه‌كه‌وه هاوسه‌رگیری بكه‌ن نرخێكی كه‌متری هه‌یه. كه‌وایه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری نه‌رێنی جوانی و سه‌رنجڕاكێشی سنووردار بكرێت، باشتره هاوسه‌ره‌كان سه‌ره‌تا باشتر یه‌كتر بناسن. هه‌روه‌ها ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌ریخستووه كه هاوسه‌ره هاوشێوه‌كان و ناهاوشێوه‌كان (له‌ڕووی جه‌سته‌یی) ده‌توانن هاوتای یه‌ك هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری بكه‌ن. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure