27/11/2017 09:13 AM

بەرشەلۆنەو ڤالەنسیا تەنها خاڵێكیان وەرگرت

لەیاری لوتكەی هەفتەی 13ی خولی لالیگای ئیسپانی  دا هەردوو یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگی خولەكی و ڤالەنسیای دووەمی خولەكە بەیەك گەیشتن و یارییەكەیان بە یەكسان بوون كۆتایی پێهێنا.


یارییەكە لە نێویاریگای مێستایای تایبەت بە یانەی ڤالەنسیا ئەنجامدراو هەردوو یانە بەتەنها گۆڵێك یارییەكەیان تەواو كرد,گێمی یەكیمی یارییەكە بە بی َگۆڵ بۆ هەردولا كۆتایی هات كە چەندین هەلی تۆماركردنی گۆڵی تێدا بوو.


لەگێمی دووەمداو لە خولەكی 60 دا رۆدریگۆ گۆڵی یەكەمی بۆ ڤالەنسیا تۆماركرد .


لە بەردەوامی یارییەكەداو لەخولەكی 82 دا جۆردی ئەلبا توانی ئەنجامەكە بۆ كەتەلۆنیەكان یەكسان بكاتەوە و بەوەش یارییەكە بەخاڵێك بۆ هەردولا كۆتایی هات.


شایانی باسە لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا دادوەر گۆڵێكی تەواو یاسایی بۆ لیۆنێل میسی ئەژمار نەكرد كە تۆپەكە هێڵی گۆڵی بەتەواوی تێپەراند بەڵام بەهۆێ ‌نەبینینی لەلایەن دادوەرەوە تۆمارنەكرا.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved