27/11/2017 09:20 AM

ناپۆلی لە پێشەنگ مایەوەو یۆڤانتۆس سێ خاڵی تری وەرگرت

یارییەكانی ئەم هەفتەیەی خولی سێریا ئەی ئیتاڵی گۆرانكاری وای بەخۆیەوە نەبینی لە پێشەنگی خولەكەدا.


یانەی ناپۆلی توانی بە تەنها گۆڵێ سێ خاڵی هەفتە وەربگرێت و لە پێشەنگی خولەكە بمێنێـتەوە بە 38 خاڵ.


ناپۆلی رووبەرووی یانەی ئۆدەنێزی بویەوە ویارییەكەی لێ بردەوە كەتا گۆڵی یارییەكە جۆرگینهۆ تۆماری كرد.


لەیارییەكی تردا یانەی یۆڤانتۆس توانی بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە یانەی كرۆتۆنی بباتەوەو خۆی بگەیەنێـتەوە پلەی سێیەمی خولەكە بە 34 خاڵ ,گۆڵەكانی یارییەكە مانزۆكیچ و ماتیادی و بن عەتیە تۆمارییان كرد.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved