له راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانیدا هاتووه، له رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان ده‌ڵین نه‌خێر بۆ توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و به‌شوودانی كچانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ. ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه: توندوتیژی به‌رانبه‌ر ئافره‌تان، له ناشیرینترین‌و دزێوترین پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤه، به‌تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ی بنه‌ماكه‌ی جیاوازی ڕه‌گه‌زی‌و به‌كه‌م سه‌یركردنی ئافره‌ت‌و هه‌وڵدان بێت بۆ په‌راوێزخستنی‌و ڕێگه‌نه‌دان به‌وه‌ی هاوشانی پیاوان ڕۆڵی خۆی بگێرَێت‌و به‌ئه‌ركی بونیاتنان له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌ستێت له‌ڕووی كۆمه‌لایه‌تی‌و ئابوری‌و سیاسی‌و ڕۆشنبیرییه‌وه. ئێمه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی، له‌ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تاندا جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی پێویسته هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌و دامه‌زراوه حكومی‌و ناحكومییه‌كان پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ به‌دیهێنانی كوردستانێكی خاڵی له توندوتیژی‌و پێشێلكاری ماف دژی ئافره‌تان، هه‌ربۆیه له ڕوانگه‌ی ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتی یاسایی‌و ئه‌خلاقیمانه‌وه له‌ڕێگه‌ی به‌ش‌و هۆبه په‌یوه‌ندیداره‌كانمانه‌وه به‌شدارێكی كاراین له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان‌و سنوردانان بۆ پێشێلكارییه‌كان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاریی ڕاست‌و دروست به‌رانبه‌ر ماف‌و ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتییه‌كانی ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگه‌دا. یه‌كێك له‌و توندوتیژییانه‌ی ده‌مانه‌وێت ئه‌مساڵ تیشكی بخه‌ینه‌سه‌ر، حاڵه‌ته‌كانی به‌شودانی كچانه له‌ته‌مه‌نی خوار هه‌ژده ساڵیدا، به‌داخه‌وه تائێستاش به‌شودانی كچانی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵ كه ناكۆكه به یاسا به‌ركاره‌كان‌و بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت له كوردستان بوونی هه‌یه‌و وه‌ك توندوتیژییه‌ك به‌رانبه‌ر به كچان ماوه‌ته‌وه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به توندوتیژی دژی ئافره‌تان دێته‌ئه‌ژمار له‌هه‌مانكاتدا له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه دیارده‌یه‌كی هه‌ڵه‌و پڕكێشه‌یه‌و خێزانی پێكهاتوو له ژن‌و مێردی خوار 18 ساڵ زۆربه‌ی كات خێزانێكی پڕكێشه‌یه‌و ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شودانی كچان له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا پێچه‌وانه‌ی مافی هه‌ڵبژرادن‌و ئیختیاره كه خوای گه‌وره به‌مرۆڤی به‌خشیوه‌و باوكان‌و خێزانه‌كان له منداڵه‌كانیانی زه‌وت ده‌كه‌ن. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی خوازیاره خێزانه‌كان وشیارانه‌تر به‌رپرسیارێتی به‌رانبه‌ر منداڵه كچه‌كانیان هه‌ڵبگرن‌و ڕێگه به‌خۆیان نه‌ده‌ن منداڵان له‌خوار ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵییه‌وه له‌ژێر كاریگه‌ری‌و هۆكاری جیاجیادا بخه‌نه ژێرباری ئه‌و ئه‌رك‌و دۆخه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی له‌سه‌رو ته‌مه‌نی خۆیانه‌وه‌یه، پێویسته له خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه خێزانه‌كان‌و ته‌واوی كۆمه‌ڵگه سه‌رقاڵی په‌روه‌رده‌و فێركردن‌و پێگه‌یاندن‌و تێگه‌یاندن‌و ئاماده‌كردنی كچان‌و كوڕان بێت بۆ قۆناغه‌كانی ئاینده‌ی ژیان‌و هه‌ڵگرتنی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه جۆراوجۆرانه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌و ئاینده‌ی گه‌ل چاوه‌ڕوانیانه. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رنامه‌كانی له‌م بۆنه جیهانییه‌دا به‌مجۆره ڕاده‌گه‌یه‌نێت: 1ـ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌تێكی هوشیاری دژی زوو به‌شوودان كه 25 خوێندنگه‌ی ناوشاری سلێمانی‌و شاره‌كانی ده‌ربه‌ندیخان‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و ڕانیه ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها هاوكاری ته‌واویش له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌رمیان بۆ ئه‌وه‌ی له 10 خوێندنگه‌ی گه‌رمیانیش هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌ڕێوه بچێت. 2ـ به‌ڕێوه‌بردنی (دیداری نا بۆ توندوتیژی) له‌ڕۆژی 29ی 11ی 2017 كه گفتوگۆیه‌كی كراوه‌یه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی كار بۆ ئافره‌تان‌و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن‌و دوو ته‌وه‌ر له‌خۆده‌گرێت، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م گفتوگۆیه له‌سه‌ر دیارده‌ی به‌شودانی كچان له خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵیه‌وه‌و ته‌وه‌ری دووه‌میش گفتوگۆیه‌كی كراوه‌یه له‌سه‌ر ڕۆڵی ماڵی داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی سلێمانی له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژیدا. 3ـ هه‌روه‌ها ماڵی داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی سلێمانی، له‌ماوه‌ی 11 مانگی ڕابردوودا، توانیویه‌تی 233 ئافره‌ت داڵده بدات‌و له توندوتویژی‌و هه‌ڕه‌شه بیانپارێزێت، له‌و ژماره‌یه‌ش له‌ئێسته‌دا 202یان ماڵه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌و ته‌نها 31 حاڵه‌ت له ماڵه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه.
خاك - راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure