لێكۆڵه‌ره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئاكامه گشتییه‌كانی كاره‌كه‌ی خۆیان له World Happiness Report 2015 دا بڵاوكرده‌وه‌و رێژه‌ی به‌خته‌وه‌ری دانیشتوانی 158 وڵاتیان ئاشكرا كرد كه به‌راورد ده‌كرێت له‌گه‌ڵ 99%ی سه‌رجه‌م دانیشتوانی گۆی زه‌وی. به‌خته‌وه‌ری دانیماركییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جێنه‌كانیان لێكۆڵه‌ران به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی جێنێتیكی له‌گه‌ڵ دانیشتوانی دانیماركی كه یه‌كێك له به‌رزترین ئاسته‌كانی به‌خته‌وه‌رییان تۆمار كردبوو، تۆێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر میراتی گشتی جێنێتیكی دانیشتوانی وڵاتانی تر ئه‌نجامرا. دواتر له‌لایه‌ن لێكۆڵه‌رانه‌وه ئه‌م هاوشێوه‌ییه بۆ به‌راوردكردنی به‌خته‌وه‌ری سه‌رجه‌م وڵاتان به‌كارهات. ئاكامه‌كه: هه‌رچه‌نده جێنه‌كه‌كان هاوشێوه‌ییان له‌گه‌ڵ جێنه دانیماركییه‌كان زۆرتر بوایه، خه‌ڵكه‌كه به‌رامبه‌ر به ژیان دڵخۆشتر بوون. به‌پێچه‌واشه‌نه هه‌رچه‌نده جێنی دانیشتوانی وڵاتێك جیاوازی له‌گه‌ڵ جێنی دانیماركییه‌كان زۆرتربایه، ئه‌م خه‌ڵكه هه‌وڵێكی زۆرتریان پێویستبوو بۆ دڵخۆشبوون و به‌یه‌كه‌وه بوون. كۆچكردووه دانیماركییه‌كان، به‌خته‌وه‌رترینه‌كانی ئه‌مریكان ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌ریشیخستووه ئه‌مریكا كه له‌ناو لیسته‌ی به‌خته‌وه‌رترین وڵاتانی جیهاندا خاوه‌نی پله‌ی 15یه، ئه‌و به‌شه‌ی خه‌ڵك كه ره‌گه‌زی دانیماركییان هه‌یه له به‌خته‌وه‌رترینه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ن. واته جێنی به‌خته‌وه‌ری و شادی له‌گه‌ڵ كۆچه‌ره دانیماركییه‌كان كۆچی كردووه بۆ ئه‌مریكا. ئه‌م روونكردنه‌وه جێنێتیكییه له‌وانه‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ كاریگه‌ری گشتی كۆمه‌ڵێك جێن كه بڕێكی كه‌م یارمه‌تی ده‌ده‌ن تا كه‌سه‌كه تۆزێك زۆرتر هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری بكات. هه‌روه‌ها جگه له جێنی باش، هاوڕێی باش، ته‌ندروستی باش و سه‌ركه‌وتن له كاردا، رێگه خۆشكه‌رن بۆ به‌خته‌وه‌ری. 15 وڵات له به‌خته‌وه‌رترین وڵاتانی جیهان: سویسرا ئیسلاند دانیمارك نه‌رویج كه‌نه‌دا فینلاندا هۆله‌ندا سوید نیوزلاند ئوستورالیا ئیسرائیل كۆست ریچ (كاستاریكا) نه‌سا مێكزیك ئه‌مریكا خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure