خۆدانه به‌ر خۆر ده‌توانێت تا 15% قه‌باره‌ی خانه‌كانی مێشك بچووك بكاته‌وه. به‌ڵام گه‌ر ئێوه له گه‌شت و حه‌سانه‌وه بن و ده‌وامه‌كه‌تان جێهێشتبێت ئه‌وا دابه‌زینی هۆشمه‌ندیشی به‌دواوه ده‌بێت. وه‌رگرتنی پشووی به‌دوور له چالاكی، بۆ نموونه چوونه گه‌شت بۆ به‌ر خۆر له هاویندا گه‌وره‌ترین زیان له هۆشمه‌ندی ده‌دات. له‌وباره‌یه‌وه پرۆفیسۆر Siegfried Lehrl له زانكۆی ئه‌ڵمانی Friedrich-Alexander ده‌ڵێت: ناچالاك بوون ده‌بێته هۆی دابه‌زینی ئۆكسجینی ناو مێشك و دابه‌زینی توانای خانه‌كانی مێشكی لێده‌كه‌وێته‌وه. به شێوه‌یه‌ك كه 14 رۆژی به‌بێ چالاكی ده‌توانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێژه‌ی هۆشمه‌ندی دابنێت. هه‌روه‌ها هه‌م له‌كاتی پشوو و گه‌شت هه‌م له ماڵه‌وه، خوێندنه‌وه ده‌توانێت پێش به داڕمان و دابه‌زینی هۆشمه‌ندی بگرێت و گه‌ر مرۆڤ له رۆژێكدا 15 خوله‌ك چالاكی نوێ ئه‌نجامبدات مێشكی له‌كارناكه‌وێت. ئه‌و پرۆفیسۆره ده‌شڵێت: به‌خۆشحاڵییه ئه‌م حاڵه‌ته هه‌تاهه‌تایی نییه‌و 4 رۆژ له‌پاش گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌وام ئاستی هۆشمه‌ندی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی پێشووی خۆی. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: illvet.se
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure