له‌وه‌رزی پایزدا گرنگی به‌دروستكردنی محه‌له‌بی بده، بۆ گۆڕانكاری هه‌وڵبده سێ‌و به‌كاربهێنیت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز سوود له‌میوه‌ی سێ‌و وه‌ربگریت. كه‌ره‌سته‌كان: ۵ تا ۷ سێوی شیرین ۱ لیمۆ ته‌نها پێسته‌كه‌ی به‌كاربهێنه ۳ كه‌وچكی چا شه‌ربه‌ت نیو په‌رداخ ئاو دارچینی ۱ كه‌وچكی چا هه‌نگوین شێوازی ئاماده‌كردن: 1- سه‌ره‌تا بۆماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك سێوه‌كان له‌ناو ئاو و خه‌لدا دابنێ بۆئه‌وه‌ی هه‌موو میكرۆب و مادده كیمیاییه‌كان له‌ناوبچن، دواتریش سێوه‌كان بشۆره‌وه بۆئه‌وه‌ی تامی خه‌ل نه‌دات. 2- ئێستاش سێوه‌كان قاش بكه‌و ناوكه‌كه‌شی لێ ده‌ربكه. 3- هه‌موو سێوه‌كان له‌ناو مه‌نجه‌ڵێكدا له‌گه‌ڵ نیو په‌رداخ كه‌متر ئاو بخه‌ره سه‌ر ئاگر، هه‌روه‌ها شه‌ربه‌ت و پێستی لیمۆو دارچینی تێكه‌ڵبكه. 4- تا سێوه‌كان نه‌رم ده‌بنه‌وه له‌سه‌ر ئاگرێكی مامناوه‌ندی با بكوڵێن. 5- دواتر له‌سه‌ر ئاگر لایبه تا كه‌مێك سارد ده‌بێته‌وه، پاشان بیخه‌ره ناو میكسه‌ر یان هاڕه‌ر بۆئه‌وه‌ی جوان وردبن و وه‌ك كرێمی لێبێت. 6- گه‌ر پێتوایه كه‌مێك تامی مزره، گرنگی به به‌كارهێنانی هه‌نگوین بده بۆئه‌وه‌ی تامی شیرین بێت. 7- له‌كۆتاییدا بیخه‌ره ناو قاپ و پێشكه‌شی بكه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure