له‌كاتێكدا ۳ كچ پێكه‌وه نزیكترین هاوڕێی یه‌كترن روبه‌ڕووی چه‌ند حاڵه‌تێك ده‌بنه‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ۳ كه‌سن ناخۆشی دێته نێوانیان، بۆئه‌وه‌ی بزانیت ئه‌و ناخۆشیانه كامانه‌ن له‌م بابه‌ته‌دا ئاشكرای ده‌كه‌ین. 1- له‌كاتێكدا پێكه‌وه گرنگی به‌ئاماده‌كردنی خواردن ده‌ده‌ن، یه‌كێكیان داوای پیتزا ده‌كات و دووانه‌كه‌ی تر خواردنێكی تر ئاماده ده‌كه‌ن، لێره‌دا یه‌كێكیان خۆی جیاده‌كاته‌وه. 2- له‌كاتی ژواندا یه‌كێكیان به‌رده‌وام دواده‌كه‌وێت، لێره‌دا به‌دووان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رده‌وام له‌كاتی خۆی دواده‌كه‌وێت. 3- له‌كاتێكدا دووانیان ده‌چنه ناو ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌و یه‌كێكیان ده‌مێنێته‌وه، به‌رده‌وام هانی ده‌ده‌ن ئه‌ویش یه‌كێك بدۆزێته‌وه بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وام هاوڕێیه‌تیان بمێنێت و به‌رنامه‌ی ژیانی رۆژانه‌یان له‌یه‌ك نزیك بێت. 4- له‌كاتی گه‌شتكردندا هه‌ریه‌كه‌و به‌لایه‌كدا ده‌ڕۆن و گرنگی به‌ئاره‌زووه‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن. 5- به‌داخه‌وه ملوانكه‌ی هاوڕێیه‌تی ته‌نها ده‌كرێت به دوو پارچه‌وه نه‌ك سێ پارچه. خاك - وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure